له‌ خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستان: بروسك له‌ ئاراراتى برده‌وه‌

له‌ خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستان: بروسك له‌ ئاراراتى برده‌وه‌
پیرمام-كارزان كانه‌بى
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستان ،یانه‌ى بروسك له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یانه‌ى ئارارات تۆماركرد.
له‌ دریَژه‌ى یارییه‌كانى خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستان ،رۆژى هه‌ینى كات ژمیَر 2ى پاش نیوه‌رۆ له‌سه‌ر یاریگاى دووه‌مى یانه‌ى ئارارات له‌ هاوینه‌ هه‌وارى پیرمام ،له‌ یارییه‌كى ئاست به‌رزدا هه‌ردوو یانه‌ى ئارارات و بروسك رووبه‌وورى یه‌كترى بوونه‌وه‌ له‌ گیَمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى یانه‌ى بروسك توانیان ئاستیَكى به‌رز پیَشكه‌ش بكه‌ن ،كۆنترۆلى یاریگا بكه‌ن و دوو گۆڵ له‌ ریَگاى یاریزانان (ئاریان ره‌ئوف وهه‌مه‌وه‌ندجه‌بار) له‌ خوله‌كه‌كانى 14-30 تۆماریان كرد،ئه‌م گیَمه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ به‌كۆتایى هات ،له‌ گیَمى دووه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ هه‌وڵى زیاتریان ده‌دا بۆتۆماكردنى گۆڵ،له‌م ناوه‌شدا یانه‌ى ئارارات توانى گۆلیَك له‌ ریَگاى یاریزان رزگار حه‌مه‌ده‌مین تۆماربكات له‌ خوله‌كى 72ى یارییه‌كه‌ ،ناوبژیوانى یارییه‌كه‌ش لادىَ غازى یاریزانیَكى یانه‌ى بروسكى به‌كارتى سور كرده‌ ده‌ره‌وه‌ یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامه‌ (2-1)گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى بروسك به‌ كۆتایى هات .
Top