كاسیاس بوه‌ باشترین گۆڵپاریَزى 2010

كاسیاس بوه‌ باشترین گۆڵپاریَزى 2010
گولاَن/س.م
لیژنه‌ى ئامارى یه‌كیَتى تۆپی پیَى جیهان ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵپاریَزى یانه‌ى رِیال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیاى به‌ باشترین گۆڵپاریَزى ساڵى 2010ـى جیهان ده‌ستنیشان كرد دواى ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ى له‌سالى رِابردو نیشانى دا به‌تایبه‌ت له‌ مۆندیالى 2010 كه‌ توانى هاوكاریَكى گه‌وره‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى بیَت بۆ به‌ده‌ستهیَنانى جامى جیهانى.
گۆڵپاریَزى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان و هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل جۆلیۆ سیزار به‌پله‌ى دوه‌مى باشترین گۆڵپاریَزى جیهان دیارى كرا.

شایانى باسه‌ ئه‌مه‌ سیَهه‌مین جاره‌ له‌سه‌ر یه‌ك كاسیاس وه‌ك باشترین گۆڵپاریَزى جیهان ده‌ستنیشان ده‌كریَت.
Top