لیوناردۆ به‌دورى ده‌زانیَت كاكا رِوبكاته‌ ئه‌نته‌رمیلان

لیوناردۆ به‌دورى ده‌زانیَت كاكا رِوبكاته‌ ئه‌نته‌رمیلان
گولاَن/س.م
دواى ئه‌وه‌ى رِۆژنامه‌كانى ئیتاڵیا بلاَویان كرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتاڵى به‌نیازه‌ یاریزانى یانه‌ى رِیال مه‌درید (رِیكاردۆ كاكا) بهیَنیَته‌ رِیزه‌كانیه‌وه‌، له‌یه‌كه‌م لیَدوانیدا دواى بونى به‌ رِاهیَنه‌رى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان (لیوناردۆ) رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ كاكا بهیَنیَته‌ رِیزه‌كانیه‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ كاكا رِیال مه‌درید جیَناهیَڵیَت.

جیَگى سه‌رۆكى یانه‌ى رِیاڵ مه‌درید ڤاڵدانۆ رِایگه‌یاندبو كه‌ ئاماده‌ن به‌رامبه‌ر بۆندیَكى شایسته‌ ده‌ستبه‌ردارى كاكا ببن.

لیوناردۆ رِایگه‌یاند:
كاكا ئاماده‌نییه‌ یانه‌ى رِیال مه‌درید جیَبهیَڵیَت پیَش ئه‌وه‌ى به‌یه‌كجارى چاك ببیَته‌وه‌ و ده‌ستكه‌وت له‌گه‌ڵ رِیال مه‌درید به‌ده‌ستبهیَنیَت.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆكى ئه‌نته‌رمیلان ئاشكرایی كرد كه‌ بۆند له‌گه‌ڵ پیَنج یاریزان مۆرده‌كات به‌مه‌به‌ستى به‌هیَزكردنى رِیزى یانه‌كه‌ى.
Top