ئهستیَرهكانى ریاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه لهههولیَر ئاشت ده‌بنه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیاى پارسیان رایگه‌یاند كۆتایی مانگی داهاتوو شه‌ش ئهستیَرهى یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدی شاهانه و به‌رشلۆنه‌ى كه‌تالۆنی ئیسپانی سه‌ردانى ههولیَر ده‌كه‌ن .
كامه‌ران ره‌هبه‌رى سه‌رۆكی كۆمپانیاى پارسیان و كه‌سایه‌تی وه‌رزشی نیَودهوڵهتی رایگه‌یاند " دواى ئه‌وه‌ى گفتوگۆم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ر دوو یانه گه‌وره‌كه‌ى ئیسپانیا كرد له‌گه‌ڵیان گه‌یشتمه ریَككهوتن كه له 23ی مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2011 شه‌ش ئهستیَرهى یانه‌كه سه‌ردانى شارى ههولیَر بكه‌ن " .
ره‌هبه‌رى گوتی " هه‌ریه‌ك له ریكاردۆ كاكا و كه‌ریم بنزیمه و چاڤی ئه‌لۆنزۆ له یانه‌ى ریاڵ مه‌درید و چاڤی هیَرناندز و ڤیكتۆر ڤاڵدیَز و كارلۆس پیۆل له یانه‌ى به‌رشلۆنه ئه‌و ئهستیَرانهن كه مانگی داهاتوو سه‌ردانى ههریَمی كورستان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له هاتنی ئه‌و یاریزانانه ئه‌وه‌یه كه ئاماده‌بن له یه‌كه‌مین پیَشانگاى وه‌رزشی نیَودهوڵهتی كه له ههولیَر دهكریَتهوه به به‌شداریی زیاتر له 250 كۆمپانیاى گه‌وره‌ى ولاَتانى ئه‌وروپا و دنیا " .
ئه‌و كه‌سایه‌تیه وه‌رزشیه‌ى كورد جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه شه‌ش یاریزانه‌كه‌ى شاهانه و كه‌ته‌لۆنیا زیاتر له 8 هه‌زار دریَسی یانه‌كانیان به دیاریی ده‌به‌خشن به هه‌وادارانیان له ههریَمی كورستان و روونی كرده‌وه " ئه‌و دوو یانه‌یه ههواداریَكی زۆرییان هه‌یه له ههریَمی كوردستان بۆیه له ناو پیَشانگاكهدا ژوورى تایبه‌تی به‌خۆیان هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و پیَشانگایهدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ى وه‌رزشی دنیا ئاماده ده‌بن " .
هه‌ژى گۆتنه ماوه‌ى چه‌ند مانگیَكه دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى كه‌سایه‌تی وه‌رزشی نیَودهوڵهتی چه‌ندین كارى له بواره‌كانى كردنه‌وه‌ى خولی تایبه‌ت به رۆژنامه‌وانى وه‌رزشی كادیرانی وه‌رزشی و ریَزڵیَنانیان و ناردنی چه‌ند شاندیَك و به‌شدارییان له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه‌دا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆى ئه‌نجام ده‌دات .