كچانی هه‌ولیَر پله‌ی دووه‌می عه‌ره‌بیان له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی به‌ده‌ست هیَنا

كچانی هه‌ولیَر پله‌ی دووه‌می عه‌ره‌بیان له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی به‌ده‌ست هیَنا
دیمه‌شق: سامان بریفكانی
فۆتۆ: مه‌لا ئه‌مین سه‌بری
چوارشه‌ممه‌ 22 ی كانوونی یه‌كه‌م له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا پاڵه‌وانیَتیی یانه‌كانی عه‌ره‌ب له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی به‌ به‌شداریكردنی 15 یانه‌ ته‌واو بوو.
یانه‌ی هه‌ولیَر به‌ دوو تیپی كچانی لاوان و پیَشكه‌وتووان به‌شداری تیَدا كرد و توانی 29 مه‌دالیای جۆراوجۆر به‌ده‌ست بهیَنیَت. 12 زیَرِ و 6 زیو و 11 برِۆنز. كۆمپانیای عادل ئه‌لموته‌حیده‌ له‌ ده‌ستپیَشخه‌رییه‌كی نویَدا هاوكارییه‌كی مادیی باشی یانه‌ی هه‌ولیَر كرد له‌و گه‌شته‌دا.
له‌سه‌ر ئاستی كچان 5 یانه‌ به‌شدارییان كردبوو: هه‌ولیَر، فه‌ڵه‌ستین، سه‌لحه‌بی سووری، موحافه‌زه‌ی سووری، یه‌رمووكی ئه‌رده‌نی.
له‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كان ئه‌نجامه‌كان به‌م جۆره‌ بوون:
پیَشكه‌وتووان:
یه‌كه‌م: سه‌لحه‌بی سووری 579 خاڵ
دووه‌م: هه‌ولیَر 402 خاڵ
سیَیه‌م: فه‌ڵه‌ستین 398 خاڵ
یه‌رمووك: 75 خاڵ
لاوان:
یه‌كه‌م: موحافه‌زه‌ی سووری 485 خاڵ
دووه‌م: هه‌ولیَر 417 خاڵ
سیَیه‌م: فه‌ڵه‌ستین 128 خاڵ
چواره‌م: به‌رمووكی ئه‌رده‌نی 84 خاڵ
جیَی باسه‌ كچانی یانه‌ی هه‌ولیَر به‌ هاوكاریی كۆمپانیای عادل ئه‌لموته‌حیده‌ بۆ یه‌كه‌مین جار به‌شداری له‌و پاڵه‌وانیَتییه‌ كرد.
ئه‌نجامه‌ تاكه‌كان
كیَشی 53 لاوان
دونیا لوقمان: پله‌ی یه‌كه‌م 3 مه‌دالیای زیَرِ به‌ كۆی 63 كگم
كیَشی 58 لاوان
یه‌كه‌م: فاتیمه‌ جه‌مال 3 مه‌دالیای زیَرِ به‌كۆی 83 كگم
دووه‌م: شه‌ونم جه‌مال 3 مه‌دالیای زیو به‌ كۆی 61 كگم
نازدار خه‌لیل 1 مه‌دالیای برۆنز له‌ خه‌تف
كیَشی 63 لاوان
یه‌كه‌م: فه‌یرووز موخلیس 3 مه‌دالیای زیَرِ به‌ كۆی 72 كگم
كیَشی 69 كگم
یه‌كه‌م: ئیپیَك هانی 3 مه‌دالیای زیَرِ به‌ كۆی 75 كگم
كیَشی 75 كگم
نه‌جلا نه‌جات له‌ خه‌تف یه‌ك مه‌دالیای برۆنز
پیَشكه‌وتووان
كیَشی 69 كگم
دووه‌م: ئاره‌زوو سه‌عید 3 مه‌دالیای زیو به‌ كۆی90 كگم
كیَشی 75 كگم
سیَیه‌م: ساكار سه‌عید 3 مه‌دالیای برۆنز به‌ كۆی 80 كگم
كیَشی +75 كگم
سیَیه‌م: چیمه‌ن ئیسماعیل 3 مه‌دالیای برۆنز به‌ كۆی 86 كگم
جیَی باسه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ میَژوویدا یانه‌ی هه‌ولیَر به‌ تیپیَكی كچان به‌شداری له‌ پاڵه‌وانیَتیی یانه‌كانی عه‌ره‌ب بكات.
Top