له‌چه‌مچه‌ماڵ خولیَكى تۆپى پىَ كرایه‌وه
به‌سه‌رپه‌رشتى یهكیَتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان ناوه‌ند بالاَى چه‌مچه‌ماڵ خولیَكى تۆپى پىَ ى شه‌ش یاریزانى له‌یاریگاى بچوك كراوه‌ى شه‌هید ریَباز یاریَكانى بهریَوهدهچیَت . كه 50تیپى سنورى چه‌مچه‌ماڵ به‌شداریان كردوه و یاریَكانى قۆناخى یه‌كه‌م بهشَیوهى یه‌ك دۆرِاندنه و قۆناغى دووه‌م به دوو دۆرِاندنه . لهلیَداوانیَكى دا ( عه‌بدولخالق شه‌ریف ) به‌رپرسى یهكیَتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان ناوه‌ندى بالاَى چه‌مچه‌مال و سهرپهرشتیاى خوله‌كه ووتى : به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى گۆنگره‌ى سیازهیهمینى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ههڵبژادنهوهى بهیَز مه‌سعود به‌رزانى ئه‌م خوله‌مان كردۆته‌وه خولهكهماوهى مانگیَك دهخایهنیَت . هیوادارین كه جیَى خۆشحاڵى تیپهكابهشداربووهكان بیَت .