هه‌ڵبژارده‌ى عیََراق سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر سعودیه تۆماركرد
له‌یاریه‌كى دۆستانه‌دا بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كانى جامى كیشوه‌رى ئاسیا كه برِیاره مانگى داهاتو بهرِیَوه بچیَت هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق له سه‌ر خاكى سعودیه رِوبهرِوى هه‌ڵبژارده‌ى سعودیه بویه‌وه.
سه‌ره‌تایی یاریه‌كه سعودیه چه‌ند هیَرشیَكیان كرده سه‌ر گۆڵى عیَراق و هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق به هیَرشی پیَچهوانه یاری ده‌كرد كه مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى سعودیه دروست كردبو، تا له خوله‌كى 25ـى یاریه‌كه كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق یونس مه‌حمود گۆڵى سه‌ركه‌وتنى تۆماركرد و یاریه‌كه به‌و ئه‌نجامه تا كۆتایی مایه‌وه و هه‌ڵبژارده‌ى عیراق توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهیَنیَت.