ئینیَستا ده‌یه‌ویَت ببیَته‌ رِاهیَنه‌رى به‌رشه‌لۆنه‌

ئینیَستا ده‌یه‌ویَت ببیَته‌ رِاهیَنه‌رى به‌رشه‌لۆنه‌
گولاَن/س.م
یاریزانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى (ئه‌ندریاس ئینیَستا) هیواخوازه‌ له‌ دوارِۆژدا ببیَته‌ رِاهیَنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌.
ئینیَستا له‌ میانه‌ى چاوپیَكه‌وتنیَكیدا بونى به‌ رِاهیَنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ گه‌وره‌ترین ئاواتى له‌قه‌ڵه‌م دا دواى وازهیَنانى له‌ یاریى كردن و هیواى خواست بتوانیَت جیَی رِاهیَنه‌رى ئیَستاى یانه‌كه‌ (پیپ گواردیۆلا) بگریَته‌وه‌.
شایانى باسه‌ ئینیَستا یه‌كیَكه‌ له‌ سیَ یاریزانى پاڵیَوراوى باشترین یاریزانى جیهان و خاوه‌نى گۆڵى یاری كۆتایی جامى جیهانیه‌ كه‌ جامه‌كه‌ى بۆ ولاَته‌كه‌ى به‌رزكرده‌وه‌ له‌ مۆندیالى 2010 .
Top