هه‌ولیَر میوانداریی پاڵه‌وانیَتیی ئاسیا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ده‌كات

هه‌ولیَر میوانداریی پاڵه‌وانیَتیی ئاسیا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ده‌كات
دیمه‌شق: سامان بریفكانی
فۆتۆ: مه‌لا ءئه‌مین سه‌بری
یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولیَر له‌ میوانداریكردنی پاڵه‌وانیَتیی یانه‌كانی ئاسیا بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی قورسایی نزیك بۆوه‌ كه‌ وا برِیاره‌ له‌ 5 تا 18 ی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو به‌رِیَوه‌ بچیَت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئیَواره‌ی سیَشه‌ممه‌ 21 ی كانوونی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نیَوان عه‌لی مورادی سكرتیَری یه‌كیَتیی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی و ساڵح محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كیَتیی عیَراقی و ئیسماعیل مه‌ولوودی سه‌رۆكی شاندی یانه‌ی هه‌ولیَر به‌شداربوو له‌ پاڵه‌وانیَتیی یانه‌كانی عه‌ره‌ب كه‌ ئیَستا له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا به‌رِیَوه‌ ده‌چیَت.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ چۆنیه‌تیی میوانداریكردنه‌كه‌ له‌ رووی ماددی و مه‌عنه‌ویدا كرا و شاندیَكی یانه‌كه‌ش به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كیَتیی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی بكات كه‌ له‌ مانگی نیسانی داهاتوو ساز ده‌كریَت.
جیَی باسه‌ ئیَستا ئافره‌تانی هه‌ولیَر له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی به‌ هاوكاریكردنی كۆمپانیای عادل ئه‌لموته‌حیده‌ به‌شداری له‌ پاڵه‌وانیَتیی عه‌ره‌ب ده‌كات.
Top