له‌ پاڵه‌وانیَتیی عه‌ره‌ب بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی: كچانی هه‌ولیَر چه‌ندین مه‌دالیا به‌ده‌ست ده‌هیَنن

له‌ پاڵه‌وانیَتیی عه‌ره‌ب بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی: كچانی هه‌ولیَر چه‌ندین مه‌دالیا به‌ده‌ست ده‌هیَنن
دیمه‌شق- سامان بریفكانی
فۆتۆ: مه‌لا ئه‌مین سه‌بری
له‌ رۆژی دووه‌می پاڵه‌وانیَتیی عه‌ره‌ب بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی، كچانی یانه‌ی هه‌ولیَر توانییان چه‌ندین مه‌دالیای جیاواز له‌ كیَشه‌ جیاوازه‌كاندا به‌ده‌ست بهیَنن و ببنه‌ مایه‌ی سه‌رنجرِاكیَشانی ئاماده‌بووانی ءپاڵه‌وانیَتیی پیَنجه‌می یانه‌كانی عه‌ره‌ب كه‌ له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا به‌رِیَوه‌ ده‌چیَت.
له‌ كیَشی 53 ی تازه‌پیَگه‌یشتوواندا دونیا جه‌میل پله‌ی یه‌كه‌م و 3 مه‌دالیای زیَرِی به‌ده‌ست هیَنا.
له‌ كیَشی 58 كیلۆگرامی تازه‌پیَگه‌یشتوواندا فاتیمه‌ جه‌مال پله‌ی یه‌كه‌م و 3 مه‌دالیای زیَرِی به‌ده‌ست هیَنا.
له‌ كیَشی 58 كیلۆگرامی لاواندا شه‌ونم جه‌مال پله‌ی دووه‌م و دوو مه‌دالیای زیوی به‌ده‌ست هیَنا. له‌ كیَشی 58 ی پیَشكه‌وتوواندا نه‌رمین فایق 3 مه‌دالیای برِۆنزی ده‌سته‌به‌ر كرد.
له‌ هه‌مان كیَشدا نازدار خه‌لیل پله‌ی پیَنجه‌می به‌ده‌ست هیَنا.
وا برِیاره‌ ئه‌مرِۆ پیَنجشه‌ممه‌ 22 ی كانوونی یه‌كه‌م كیَبرِكیَی كیَشه‌كانی 63 و 69 و 75 و +75 بۆ كچان به‌رِیَوه‌ ده‌چیَت كه‌ یانه‌ی هه‌ولیَر به‌شداریی تیَدا كردووه‌ و چاوه‌ِروان ده‌كریَت ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهیَنن. هه‌مان سات پاش ته‌واوبوونی ململانیَی كچان، مه‌دالیا به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووان دابه‌ش ده‌كریَت.
جیَی باسه‌ یانه‌ی هه‌ولیَر له‌م پاڵه‌وانیَتییه‌دا به‌ پاڵپشتیی كۆءمپانیای عادل ئه‌لموته‌حیده‌ به‌شداریی كردووه‌.
Top