ئه‌نته‌رمیلان داواى فابیانۆ و دانیال ئه‌لڤیَس ده‌كات

ئه‌نته‌رمیلان داواى فابیانۆ و دانیال ئه‌لڤیَس ده‌كات
گولاَن/س.م
یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتاڵى له‌هه‌وڵى به‌هیَزكردنى پیَكهاته‌ى یانه‌كه‌یدا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌وڵه‌كانى چرِ كردوه‌ته‌وه‌ بۆ هیَنانى هه‌ردو یاریزانى به‌رازیلی (لویس فابیانۆ) و (دانیال ئه‌لڤیَس).

دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى ئه‌ى سی میلان نه‌یتوانى فابیانۆ بهیَنیَته‌ رِیزه‌كانیه‌وه‌ یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان هه‌وڵه‌كانى چرِ كردوه‌ته‌وه‌ بۆ هیَنانى یاریزانى یانه‌ى سیڤیلیه‌ و هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل (لویس فابیانۆ) بۆ به‌هیَزكردنى هیَڵی هیَرشبه‌رى یانه‌كه‌ى.

هه‌روه‌ها یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان ده‌یه‌ویَت بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ دانیال ئه‌لڤیَس مۆربكات و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ستبه‌ردارى یاریزانى یانه‌كه‌ى (مایكۆن) ببیَت.
Top