كۆنگره‌ ی هونه‌ریی پالًَه‌وانیَتیی یانه‌كانی عه‌ره‌ب به‌رِیَوه‌ چوو

كۆنگره‌ ی هونه‌ریی پالًَه‌وانیَتیی یانه‌كانی عه‌ره‌ب به‌رِیَوه‌ چوو
دیمه‌شق: سامان بریفكانی
فۆتۆ: مه‌لا ئه‌مین سه‌بری
كاتژمیَر 11 ی سه‌رله‌ به‌یانیی ئه‌مرِۆ دوووشه‌ممه‌ 20 ی كانوونی یه‌كه‌م له‌ هۆڵی كۆنگره‌كانی هۆتیَلی فه‌یحا له‌ دیمشق-ی پایته‌ختی سووریا، كۆنگره‌ی هونه‌ریی تیپه‌ به‌شداربووه‌كانی پاڵه‌وانیَتیی یانه‌كانی عه‌ره‌ب له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی به‌ به‌شداریكردنی 15 یانه‌ له‌ نیَوانیاندا یانه‌ی هه‌ولیَر به‌رِیَوه‌ چوو.
له‌ كۆنگره‌كه‌دا باس له‌ ریَنمایی و یاساكانی پاڵه‌وانیَتییه‌كه‌ كرا و خاڵه‌كان له‌ لایه‌ن تیپه‌ به‌شداربووكان په‌سند كرا.
وا برِیاریش درا كاتژمیَر 6 ی ئه‌م ئیَواره‌یه‌ پاڵه‌وانیَتییه‌كه‌ ده‌ست پیَبكات.
جیًَی باسه‌ شاندی یانه‌ی هه‌ولیَر كه‌ پیَكهاتووه‌ له‌ 11 یاریزانی كچ چه‌ند گرفتیَكی له‌سه‌ر سنووری عیَراق- سووریا بۆ دروست بوو و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی شانده‌كه‌ ماوه‌ی 24 كاتژمیَر به‌ ریَگاوه‌ بیَت تا گه‌یشته‌ پایته‌ختی سووریا.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رۆكی شاندی یانه‌ی هه‌ولیًَر ئیسماعیل مه‌ولوود داوه‌تنامه‌یه‌كی پیَشكه‌ش به‌ ئاغای عه‌لی مورادی سكرتیَری یه‌كیَتیی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ئاسیا كرد تیَیدا داوای كرد پاڵه‌وانیَتیی یانه‌كانی ئاسیا كه‌ برِیاره‌ له‌ 5 تا 18 ی ته‌مموزی ساڵی داهاتوو له‌ شاری هه‌ولیَر به‌ میوانداریی یانه‌ی هه‌ولیَر ئه‌نجام بدریَت و یه‌كیَتیی ئاسیاش ره‌زامه‌ندیی زاره‌كی نیشان دا و چاوه‌رِییَ ئه‌وه‌ ده‌كریَت سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولیَر له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا بگاته‌ دیمه‌شق و خاڵه‌ ناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر بكریَن و برٍیاری كۆتایی بدریَت.
Top