باله‌ى كچانى یانه‌ى وه‌رزشی ئه‌كاد خه‌لاَتكران

باله‌ى كچانى یانه‌ى وه‌رزشی ئه‌كاد خه‌لاَتكران
گولاَن:كارزان كانه‌بى
كاتژمیَر11ى سه‌رله‌ به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رِیَز " سامى عه‌زیز " به‌ریَوه‌به‌ری گشتى وه‌رزش ویارییه‌ میللییه‌كان له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی، به‌ گه‌رمییه‌وه‌ پیَشوازی له‌ رِاهیَنه‌رویاریزانانى باله‌ى ئه‌كاد كرد ، به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ستهیَنانى پله‌ى یه‌كه‌مى خولى باله‌ى نایابی عیَراق له‌سه‌ر ئاستى كچان ، له‌دانیشتنه‌كه‌دا (سامى عه‌زیز) له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ده‌ست خۆشی وپیَرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ى كچه‌ یاریزانانى یانه‌ى وه‌رزشی ئه‌كاد كرد، به‌هۆی به‌ده‌ستهیَنانى نازناوى خولى باله‌ى نایابی عیَراق.
له‌كۆتایشدا له‌لایه‌ن به‌ریَوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش ویارییه‌میللییه‌كان ستافی تیپی باله‌ى وه‌رزشی یانه‌ى ئه‌كاد خه‌لاتكران..
Top