لیژنه‌ى ئۆلۆمپی هه‌ریَمى كوردستان خه‌لاَتى یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى كچان و كورِانى خولى باله‌ى كوردستانى كرد

لیژنه‌ى ئۆلۆمپی هه‌ریَمى كوردستان خه‌لاَتى یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى كچان و كورِانى خولى باله‌ى كوردستانى كرد
گولاَن:كارزان كانه‌بى
سه‌ر له‌ به‌یانى ئه‌مرۆ 20/12/2010 به‌ ئاماده‌بوونى به‌ریَزان سه‌لاح حه‌سه‌ن خه‌سرۆ و موئه‌یه‌د مه‌غدید جیَگرانى سه‌رۆك و د.ئالان قادر ئه‌میندارى گشتى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی و حه‌سه‌ن عه‌لى سه‌رۆكى یه‌كیَتى تۆپی باله‌ى كوردستان و ئه‌ندامانى یه‌كیَتیه‌كه‌،خه‌لاَتى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی كوردستانى به‌خشیه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانى (پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى و هه‌ولیَر و شه‌قلاَوه‌) له‌ كورَان،یانه‌كانى (ئه‌كاد،سه‌نحاریب،برایه‌تى) له‌ كچان،كه‌ له‌ خولى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كچان و كوران پله‌كانى یه‌كه‌م تا سیَیه‌میان به‌ ده‌ستهیَنابوو.
له‌ ده‌ستپیَكى مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌ریَز(سه‌لاح حه‌سه‌ن خه‌سرۆ) جیَگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی هه‌ریَمى كوردستان ووته‌یه‌كى پیَشكه‌ش كرد و تیایدا رۆڵى یه‌كیَتى باله‌ى كوردستانى له‌ پیَشخستنى وه‌رزشى تۆپی باله‌ له‌ كوردستان به‌رزنرخاند،هیواشى خواست یانه‌كان له‌ ساڵى ئایندد دا ئه‌نجامى باشتر به‌ده‌ست بهیَنن،ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئیَمه‌ وه‌ك لیژنه‌ى ئۆلۆمپی هه‌ریَمى كوردستان هه‌میشه‌ پالُپشت و هاوكارتان ده‌بین له‌ پیَناوى سه‌رخستنى وه‌رزش له‌ كوردستاندا و هه‌ولیش ده‌دین جیاوازى له‌ نیَوان یه‌كیَتیه‌ وه‌رزشیه‌كان نه‌كه‌ین،پاشان (موئه‌ید مه‌غدید)جیَگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی هه‌ریَمى كوردستان له‌ ووته‌یه‌كدا باسى پیَگه‌ى تۆپی باله‌ى كرد له‌ كوردستان و عیَراقدا ئه‌وه‌شى خسته‌ روو كه‌ تۆپی باله‌ ده‌ست پیَشخه‌ر بووه‌ له‌ شكاندنى ئابڵوقه‌ى وه‌رزشى له‌ سه‌ر عیَراق،هیواى ئه‌وه‌ى خواست گرنگى زیاتر به‌ یارى تۆپی باله‌ بدریَـت.
له‌ كۆتایشدا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ خه‌لاَت به‌سه‌ر یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا.
Top