پیرلۆ به‌هۆى پیَكانه‌وه‌ له‌یاریگاكان داده‌برِیَت

پیرلۆ به‌هۆى پیَكانه‌وه‌ له‌یاریگاكان داده‌برِیَت
گولاَن/س.م
یاریزانى یانه‌ى ئه‌ى سی میلانى ئیتاڵى (ئه‌ندریا پیرلۆ) له‌یارى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر یانه‌ى رِۆما له‌میانى یاریه‌كانى خولى ئیتاڵى توشی پیَكان هات و به‌ناچارى یاریگاى جیَهیَشت و نه‌یتوانى یاریه‌كه‌ ته‌واو بكات.

به‌پیَى رِاپۆرتى پزیشكه‌كانى ئه‌ى سی میلان پیرلۆ بۆماوه‌ى چوار هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان دورده‌كه‌ویَته‌وه‌.

پیرلۆ له‌ رِانى توشی پیَكان هاتوه‌ و ئیَستا له‌ژیَر چاودیَری پزیشكیدایه‌ تا له‌كاتى دیارى كراودا له‌پیَكانه‌كه‌ى چاك ببیَته‌وه‌.
Top