رِۆناڵدینهۆ له یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد داواكراوه
رِۆژنامه‌كانى ئینگلته‌را بلاَویان كرده‌وه كه رِاهیَنه‌رى یانه‌ى مانچسته‌ریونایتدى ئینگلیزی (سیَر ئه‌لیَكس فیَرگسۆن) چاوى برِیوه‌ته سه‌ر یاریزانى یانه‌ى ئه‌ى سی میلانى ئیتاڵى (رِۆناڵدینهۆ) و ده‌یه‌ویَت به‌ره‌و رِیزى یانه‌كه‌ى په‌لكیَشى بكات.
یانه‌ى میلان ئاماده‌یه ده‌ستبه‌ردارى رِۆناڵدینهۆ ببیَت و به‌پیَى رِۆژنامه‌كانى ئینگلته‌را یانه‌ى مانچسته‌ریونایتد ئاماده‌یی خۆى نیشانداوه بۆ گواستنه‌وه‌ى رِۆناڵدینهۆ بۆ یانه‌كه‌یان.
رِۆناڵدینهۆى ته‌مه‌ن 30 ساڵى ئیَستا وه‌ك یاریزانیَكى سه‌ره‌كى له یانه‌ى میلان یاری پیَناكری و یه‌كیَك نییه له پلانه‌كانى رِاهیَنه‌رى یانه‌ى میلان.