دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى خولی تۆپی پیَی كوردستان ده‌خاته كیَبركیَیه‌كی نیَوده‌وڵه‌تی
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیاى توتوبیَت ئاشكرایكرد به‌هاوكاریی راویَژكاریَكی وه‌رزشی نیَوده‌وڵه‌تی كورد له ته‌واوى دنیا كیَبركیَ له‌سه‌ر خوله‌كانى كوردستان بلاَوده‌كه‌نه‌وه .
قوتبه‌دین ناسیح ته‌مه‌ن 40 ساڵ خاوه‌ن كۆمپانیاى توتوبیَت رایگه‌یاند " به‌هۆى هاورِییه‌كی كوردم كه چه‌ند ساڵیَكه پیَكه‌وه‌ین له ولاَتی ئه‌ڵمانیا به‌ر له‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پیَش ئیَستا په‌یوه‌ندی پیَوه‌كردم ئه‌وه‌ى پیَ راگه‌یاندم كه كه‌ش و هه‌واو بارى ته‌ناهى كوردستان زۆر له باره بۆ كاركردن تایبه‌ت بوارى وه‌رزشی كه زۆر بلاَوه له ناو هاوولاَتیاندا " .
ناسیح گوتی " به‌و سیفه‌ته‌ى كه كوردم و ئیَستاش له هه‌ریَمی كوردستان بینیم كه‌سایه‌تیه‌كی نیَوده‌وڵه‌تی وه‌كو دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى كه له هه‌موو جیهان له بوارى خزمه‌تگوزارى و ئه‌كادیمیك ناوبانگی هه‌یه له گۆرِه‌پانی وه‌رزش خزمه‌تیَكی زۆر ده‌كات، بۆیه حه‌زم كرد له ریَگاى ئه‌وه هاوبه‌شی بكه‌م له‌و كه‌موكورِی و بۆشاییانه‌ى كه له وه‌رزشی كوردستان هه‌یه و بتوانین ناوبانگی وه‌رزش و خوله‌كان و یانه‌كانى كوردستان بگه‌یه‌نینه ئاستی نیَوده‌وڵه‌تی " .
ئه‌و سه‌رمایه‌داره بۆ ناوه‌رِۆكی كاركردنی داهاتووى له هه‌ریَمی كوردستان رِوونی كرده‌وه " تواناى كاركردن لاى ئیَمه به‌شیَوه‌یه‌كه كه هه‌رچی لیَمان داوا بكریَت له بوارى وه‌رزشی ده‌توانم جیَبه‌جیَی بكه‌ین لاى من سه‌رمایه و پاره گرنگ نیه گرنگ ناساندنی وه‌رزشوانانى كورده به‌دنیا له مانگی یه‌كی ساڵی 2011 كیَبركیَی نیَوده‌وڵه‌تی تۆتۆبیت له هه‌ریَمی كوردستان ده‌ست پیَده‌كات " .
قوتبه‌ندین ناسح زیاتر گوتی " كیَبركیَی تۆتۆبیت له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوى ولاَتانى ئه‌وروپا بلاَوه ئه‌ویش وه‌ررگرتنی پیَشبینی هانده‌رانه له‌سه‌ر ته‌واویی خوله‌كانى دنیا و خه‌لاَتكردنیانه، بۆیه له دواى گه‌یشتنی تیمی كۆمپانیاكه‌مان بۆ هه‌ولیَر كه 100 نوسینگه‌ى تایبه‌ت له هه‌ریَمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه و خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن و پیَشبینى بۆ خوله‌كانى دنیا دانیَن و له ساڵی تازه‌دا خولی كوردستان و عیَراق ده‌چیَته كیَبركیَی دنیا و له ته‌واوى دنیا پیَشبینی وه‌رده‌گرین بۆ خوله‌كانى كوردستان و عیَراق " .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دواى ئه‌وه‌ى جه‌ختی له ریَككه‌وتن و هاوكاریی و پاڵپشتیه‌كی ته‌واوى دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى كه‌سایه‌تی وه‌رزشی نیَوده‌وڵه‌تی كرده‌وه ئاشكراشی كرد " له كاره‌كانی داهاتووماندا ئاماده‌ین یاریزانى ئاست به‌رز و پیشه‌وه‌ر له ولاَتانى ئه‌وروپا بهیَنینه بۆ یانه‌كانى كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى ده‌یبینین حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان زه‌مینه‌سازییه‌كی زۆر باشی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌یانه‌ویَت خزمه‌تی ناوچه‌كه بكات " .
هه‌ژی گۆتنه كۆمپانیاى تۆتۆبیت ماوه‌ى 8 ساڵه دامه‌زراوه و باره‌گاى سه‌ره‌كی له ولاَتى ئه‌ڵمانیایه .