بینتیز سیَ پیَشنیار ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌نته‌رمیلان

بینتیز سیَ پیَشنیار ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌نته‌رمیلان
گولاَن/س.م
دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتاڵى بوه‌ پاڵه‌وانى جامى جیهانى یانه‌كان، رِاهیَنه‌رى یانه‌كه‌ (رِافائیل بینیتز) داواى كرد كه‌ پشتگیرى بكریَت و ئه‌وه‌نده‌ فشارنه‌خریَته‌ سه‌رى تا بتوانیَت به‌رده‌وام بیَت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ى و ئه‌نجامى باش بۆ یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان به‌ده‌ستبهیَنیَت.

بینیَتز سیَ پیَشنیار ده‌خاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسانى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان كه‌ بریتین له‌ :
یه‌كه‌م: پشتگیرى كردنى یانه‌كه‌ و كرِینى چوار تا پیَنج یاریزان به‌مه‌به‌ستى به‌هیَزكردنى یانه‌كه‌.
دووه‌م: به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر ئه‌و باره‌ى كه‌ ئه‌نته‌رمیلانى تیَدایه‌ تا مانگى ماى به‌بیَ بونى پلان و پرِۆژه‌ى نویَ.
سیَهه‌م: په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌ به‌رِیَوه‌به‌رى كاره‌كانم تا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌م ببم.
Top