خولى نایابى عیَراقى: ئه‌مرۆ پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى وجه‌یش به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

خولى نایابى عیَراقى: ئه‌مرۆ پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى وجه‌یش به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
كارزان كانه‌بى:گولاَن
بریاره‌ ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه‌ له‌ میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى چواره‌مى خوله‌كه‌ یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى رووبه‌روى یانه‌ى جه‌یشى به‌غدا ده‌بیَتـه‌وه‌.
له‌ دریَژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عیَراقى له‌ هه‌فته‌ى چواره‌مى خوله‌كه‌ بریاره‌ ئه‌مرۆیه‌ك شه‌مه‌ چه‌ند یارییه‌كى گرنگ وبه‌هیَز ئه‌نجام ده‌دریَت،یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى میوانى خوله‌كه‌ ئه‌مرۆ له‌ كات ژمیَر2ى پاش نیوه‌رۆ له‌ شارى به‌غدا ده‌بیَته‌ میوانى یانه‌ى جه‌یش ،ئه‌وه‌ى تایبه‌ت بیَت به‌ یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ ئه‌مساڵ توانیویه‌تى له‌ سىَ یارى رابردوو ئاستیَكى به‌رزى پیَشكه‌ش كردوه‌ ،بۆیه‌ چاوه‌روانى ئه‌وه‌ى لىَ ده‌كریَت بتوانىَ ئه‌مرۆ ئه‌نجامیَكى به‌رچاو به‌ده‌ست بهیَنىَ ،یانه‌ى دهۆكیش له‌ شارى به‌غدا رووبه‌رووى یانه‌ى نه‌فت ده‌بیَته‌وه‌،پیَش بینى ده‌كریَت یانه‌ى دهۆك دریَژه‌ به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانى بدات،یانه‌ى زاخۆش ده‌چیَته‌ شارى موسڵ ورووبه‌روى یانه‌ى موسل ده‌بیَـته‌وه‌ ئه‌مه‌ش خشته‌ى یارییه‌كانى تره‌.
رومادى-دیاله‌
كه‌رخ-سناعه‌
كاره‌با-سامه‌رِا
Top