ئه‌مرۆ یارى كۆتایى جامى سوپه‌ر: كچانى ئه‌كادو سه‌نحاریب به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

ئه‌مرۆ یارى كۆتایى جامى سوپه‌ر: كچانى ئه‌كادو سه‌نحاریب به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
كارزان كانه‌بى:گولاَن
بریاره‌ ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه‌ له‌ هۆڵى سه‌نته‌رى بلو له‌ پاریزگاى هه‌ولیَریارى كۆتایى جامى سوپه‌ر له‌ نیَوان هه‌ردوو یانه‌ى ئه‌كادو سه‌نحاریب به‌ریَوه‌ بچیَت.
به‌سه‌ر په‌رشتى یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى باسكه‌ى كوردستان ،بریاره‌ ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه‌ یارى كۆتایى جامى سوپه‌رى باسكه‌ى كچانى كوردستان له‌ نیَوان هه‌ردوو یانه‌ى ئه‌كادى پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ وسه‌نحاریبى دووه‌مى ریزبه‌ند به‌ریَوه‌ بچیَت.له‌م باره‌شه‌وه‌ عه‌بدول عه‌زیزجه‌وهه‌ر ئه‌ندامى یه‌كیَـتى ناوه‌ندى تۆپى باسكه‌ى كوردستان به‌سایتى گولانى راگه‌یاند وتى "ئیَمه‌ له‌دریَژه‌ى كارو چالاكیه‌كانمان بریارمان داوه‌ یارى كۆتایى جامى سوپه‌رى كچانى كوردستان له‌نیَوان هه‌ردوو تیپى باسكه‌ى یانه‌ى ئه‌كادو سه‌نحاریبى شارى دهۆك ئه‌نجام بده‌ین.ئه‌م یارییه‌ش هیچ كارگه‌رى نیه‌ له‌سه‌ر ریزبه‌ندى خولى كوردستان چونكه‌ خوله‌كه‌ كۆتایى هاتوه‌ ئه‌م یارییه‌ یارى سوپه‌ره‌ وله‌ نیَوان پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ و دووه‌مى خوله‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دریَت ،چونكه‌ خوله‌كه‌مان دووقۆناغى بوو ،وتیشى ئه‌م یارییه‌ له‌ هۆلى سه‌نته‌رى بلو له‌ شارى هه‌ولیَر ئه‌مرۆ ئه‌نجام ده‌دریَت ،وتیشى ریَو رسمى خه‌لاته‌كه‌ش به‌ریَوه‌ ده‌چیَت ،بۆپاڵه‌وانى خوله‌كه‌ پله‌ى یه‌كه‌م 4ملیۆنه‌و پله‌ى دووه‌م 3ملیۆنه‌ وپله‌ى دووه‌م 2ملیۆنه‌ بریاریشه‌ ئه‌م یارییه‌ له‌ ژیَر چاودیَرى سه‌رۆكى لیَژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان به‌ریَوه‌ بچیَت.
Top