مایكل بالاك: فلیپ لام كه‌سیَكى بیَ رِیَزه‌

مایكل بالاك: فلیپ لام كه‌سیَكى بیَ رِیَزه‌
گولاَن/س.م
دواى ئه‌وه‌ى كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا (مایكل بالاك) به‌هۆى ئه‌و پیَكانه‌ى توشی هات نه‌یتوانى له‌ یاریه‌كانى جامى جیهانى به‌ژدارى بكات و له‌جیَى ئه‌و (فلیپ لام)ـى به‌رگریكار بوه‌ كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا.

دواى كۆتایی هاتنى یاریه‌كانى مۆندیالى 2010ـى باشورى ئه‌فریقا فلیپ لام به‌ رِۆژنامه‌نوسانى رِاگه‌یاندبو كه‌ خوازیاره‌ دواى گه‌رِانه‌وه‌ى مایكل بالاك له‌ پیَكان هه‌ر وه‌كو كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى مانشافت بمیَنیَته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا مایكل بالاك رِه‌خنه‌ى توندى له‌ لام گرت و به‌كه‌سیَكى بیَ رِیَز ناوى برد و رِایگه‌یاند:
فلیپ لام كه‌سیَكى بیَ رِیَزه‌ چونكه‌ ده‌بوایه‌ له‌گه‌ڵ من گفتوگۆى بكردایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌ك بۆ رِۆژنامه‌نوسان لیَدوانى وا بدات و كیَشه‌ دروست بكات.
Top