سیَرجیۆ رامۆس له‌ پیَكهاته‌ى رِیال مه‌درید دوركه‌وته‌وه‌

سیَرجیۆ رامۆس له‌ پیَكهاته‌ى رِیال مه‌درید دوركه‌وته‌وه‌
گولاَن/س.م
یاریزانى به‌رگرى یانه‌ى رِیال مه‌دریدی ئیسپانى چوه‌ رِیزى یاریزانه‌ پیَكانه‌كانى یانه‌كه‌ى و چاوه‌رِیَ ده‌كریَت بۆ ماوه‌ى سیَ هه‌فته‌ى له‌یاریگاكان داببرِیَت.

رِامۆس له‌ئه‌ژنۆی قاچی رِاستى توشی پیَكان هاتوه‌ و به‌پیَى رِاپۆرتى پزیشكه‌كان 2 تا 3هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان داده‌برِیَت.

شایانى باسه‌ هه‌ریه‌ك له‌ هیگواین و رِامۆس و كاكا و كانالیس له‌یانه‌ى رِیال مه‌درید توشی پیَكان بون.
Top