ئیتۆ و درۆگبا و ئاساموا گیان پاڵیَوراون بۆ به‌ده‌ستهیَنانى باشترین یاریزانى ئه‌فریقا

ئیتۆ و درۆگبا و ئاساموا گیان پاڵیَوراون بۆ به‌ده‌ستهیَنانى باشترین یاریزانى ئه‌فریقا
گولاَن/س.م
یه‌كیَتى تۆپی پیَى ئه‌فریقا لیستى ئه‌و سیَ یاریزانه‌ى ئاشكراكرد كه‌ پاڵیَوراون بۆ به‌ده‌ستهیَنانى نازناوى باشترین یاریزانى كیشوه‌رى ئه‌فریقا.

هه‌ریه‌ك له‌ (سامیۆل ئیتۆ)ـى هیَرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى كامیرۆن و یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتاڵى ، و (دیدیه‌ درۆگبا)ـى هیَرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى كۆدیڤوار و یانه‌ى چیَڵسی ئینگلیزى ، و (ئاساموا گیان)ـى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى گانا و یانه‌ى سانده‌رلاندى ئینگلیزی پاڵیَوراون بۆ به‌ده‌ستهیَنانى نازناوى باشترین یاریزانى كیشوه‌رى ئه‌فریقا.

رِیَورِه‌سمى هه‌ڵبژاردى باشترین یاریزانى ئه‌فریقا له‌ 20ـى ئه‌م مانگه‌ به‌رِیَوه‌ده‌چیَت كه‌له‌رِیَگه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌ باشترین یاریزانى كیشوه‌رى ئه‌فریقا دیارى ده‌كریَت.
Top