باسكه‌ى باگله‌رى دیار به‌كر له‌ هه‌ولیَر بوو

باسكه‌ى باگله‌رى دیار به‌كر له‌ هه‌ولیَر بوو
گولاَن:كارزان كانه‌بى
به‌سه‌ردنیَك بۆشارى هه‌ولیَر تیپى باسكه‌ى باگله‌رى شارى دیار به‌كر یارییه‌كى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاره‌ى هه‌ولیَر ئه‌نجامدا.
له‌سه‌ر داواى قونسلى توركیاو پاریَزگارى هه‌ولیَرودامه‌زراوه‌ى وه‌رزشى شه‌هید سه‌لاَح سامى عه‌بدوڵ ره‌حمان ،تیپى باسكه‌ى باگله‌رى پاڵه‌وانى شارى دیارى به‌كرى باشورى كوردستان سه‌ردانى شارى هه‌ولیَریان كردو له‌ ئیَواره‌ى رۆژى پیَنج شه‌مه‌ له‌سه‌ر هۆلى داخراوى یانه‌ى ئه‌كاد به‌ ئاماده‌بوونى سه‌فین ده‌زیى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ ودكتۆر كاوه‌ وه‌زیرى رۆشبیرى و به‌یان سامى عه‌بدول ره‌حمان نویَنه‌رى حكومه‌تى هه‌ریَم له‌ به‌ریتانیاو قونسلى توركیا له‌ هه‌ولیَر و چه‌ندین به‌پرسى تر ،یارییه‌كى دۆستانه‌ له‌ نیَوان هه‌ردوو تیپى باسكه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولیَرو تیپى باگله‌رى شارى دیار به‌كر ئه‌نجامدراو دواى پیَشكه‌ش كردنى ئا ستیَكى به‌رز له‌لایه‌ن یاریزانانى هه‌ردوو تیپ یارییه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنى تیپى باگله‌رى توركى به‌ ئه‌نجامى (56-41)خاڵ كۆتایى هات .شایه‌نى باسه‌ ئه‌وه‌ یه‌كمجاره‌ تپیَكى ولاتى توركیا بهیَته‌ كوردستان
Top