له شارى ههولیَر كۆمپانیاى پارسیان 300وه‌رزشوانى دیَرینى خهلاَت كرد
به‌مه‌به‌ستى خزمه‌ت كردنى چینى وه‌رزشوانانى دیَرین ،كۆمپانیاى پارسیان له ههنگاویَكدا ژماره‌یه‌ك وهرزشناى دیَرینیان خهلاَت كرد.
رۆژى پیَنجهشهمه له هۆلى پیَشهوا له ههولیَرى پایته‌خت به ئاماده‌بوونى دكتۆر كاوه وه‌زیرى رۆشنبیرى ونهوزادهادى پاریَزگارى ههولیَرونهقیبى سهندیگاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستانوسهفین كانه‌بى سه‌رۆكى یهكیَتى تۆپى پىَ كوردستان وژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان و ژماره‌یه‌كى زۆر له كه‌سایه‌تى وه‌رزشى كۆمپانیاى پارسیان به‌سه‌رپه‌رشتى كه‌سایه‌تى وه‌رزشى دكتۆر كامه‌ران رِههبهرى بۆریَزگرتن له وه‌رزشوانه دیَرینهكان 300وه‌رزشوانى دیَرینى خهلاَت كرد ،كه له‌یادى شه‌هیدانى وه‌رزشوانان و شه‌هیدى سه‌ركرده فهرنهسۆ هه‌ریرى بوو سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه به وه‌ستان بۆگیانى پاكى شه‌هیدان ودواتر سه‌فین كانه‌بى هاورِىَ نزیكى شه‌هید فه‌ره‌نسۆ وته‌یه‌كى پیَشكهش كرد‌و ،هه‌ریه‌ك له نهوزادهادى و دكتۆركاوه و دكتۆركامهران ره‌هبه‌رى وته‌ى خۆیان پیَشكهش كردوپشتگیرى خۆیان بۆوهرزشوانانى دیَرینى شارى ههولیَر كردوه به خاوه‌ن میَژوو وه‌سفیان كرد‌و داوایان كرد كه‌وا موچه‌ى وه‌رزشوانه دیَرینهكان بگهریَتهوه بۆیان دواتریش مهرِاسیمى دابه‌شكردنى خهلاَت ودیارى به‌سه‌ر وه‌رزشكارانى دیَرین دابه‌شكرا .له ئاینده‌یه‌كى نزیك كۆمپانیاى پارسیان له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانى كه‌ركوك ودهۆك و گه‌رمیان وه‌رزشوانانى دیَرین دابه‌ش دهكریَـت.