خولى باسكه‌ى عێراقى، دهۆك له‌ حله‌ى برده‌وه‌

خولى باسكه‌ى عێراقى، دهۆك له‌ حله‌ى برده‌وه‌
كارزان كانه‌بى

له‌ میانى یارییه‌كانى خولى باسكه‌ى نایابى یانه‌كانى عێراقى یانه‌ى دهۆك درێژه‌ى به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى دا.

له‌ شارى دهۆك له‌سه‌ر یاریگاى كۆلیژى په‌روه‌ده‌ى وه‌رزشى له‌ میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى باسكه‌ى عێراقى،له‌ یارییه‌گى گرنگدا هه‌ردوو تیپى باسكه‌ى یانه‌كانى دهۆك و حله‌ رووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه‌.له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى دهۆك وه‌كو سه‌رجه‌م یارییه‌كانى تر به‌ ئاستێكى به‌رزتر به‌دیار كه‌وتن .توانیان یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامى (96-79)خاڵ ببه‌نه‌وه‌ .هه‌ر له‌ پێشه‌نگى یانه‌كان بمێنه‌وه‌.پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌ر یه‌كیان تۆماكرد.
Top