خولى كوردستان، هه‌ندرێن هاته‌ پێشه‌نگى یانه‌كان

خولى كوردستان، هه‌ندرێن هاته‌ پێشه‌نگى یانه‌كان
كارزان كانه‌بى

له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان،رۆژى هه‌ینى حه‌فت یارى گرنگ ئه‌نجامدرا.
له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان له‌ هه‌فته‌ى حه‌فته‌مى خوله‌كه‌ له‌ قۆناغى یه‌كه‌م رۆژى هه‌ینى چه‌ند یارییه‌كى گرنگ .له‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌نجام درا،له‌ یارى لوتكه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى هه‌ولێر كرد وله‌م یاریشدا هه‌ردوو یانه‌ به‌گۆلێك یه‌كسان بوون .یانه‌ى هه‌ندرێنیش له‌ شارى سلێمانى له‌ یانه‌ى نه‌ورۆزى برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى یارییه‌كانى تره‌
ئارارات-كه‌ركوك(0-0)
دهۆك-پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر(0-2)
بروسك-سلێمانى(0-3)
پێرس-زاخۆ(0-0)
نه‌ورۆز-هه‌ندرێن(1-2)
سیروانى نوىَ-سه‌وره‌(0-0)
ریز به‌ندى یانه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌

هه‌ندرێن15خاڵ
هه‌ولێر13خاڵ
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر12

ئارارات 12
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى 10
Top