كه‌ركوكیه‌كان كۆنترۆڵى جیمناستیكى كوردستانیان كرد
له شارى هه‌ولیَر بۆماوه‌ى سىَ رۆژ به‌به‌شدارى 13یانه پاڵه‌وانیه‌تى جیمناستیكى یانه‌كانى كوردستان ئه‌نجامدرا.
به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كیَتى ناوه‌ندى جیمناسیتكى كوردستان وبه‌به‌شدارى هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (ئارارات وقه‌لاى توركمان وپیَشكه‌وتن وناوه‌ندى لاوانى هه‌ولیَروسۆلاڤ وئه‌رمه‌نى وسه‌وره و ئاشورى وقه‌ره‌هه‌نجیروحه‌مرین وقه‌ره‌حه‌سه‌ن وپردىَ وسۆلاڤى نوىَ له‌یلان)بۆئاستى كورِان وله‌ئاستى كچانیش هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (له‌یلان وسۆلاڤى نوىَ وناوه‌ندى هه‌ولیَروئه‌رمه‌نى)ئه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌ش له هۆلى زه‌رد له شارى هه‌ولیَر به‌ریَوه چوو بۆماوه‌ى سىَ رۆژ ،كه لملانىَ به هیَز هه‌بوو له نیَوان یاریزانانى به‌شداربوو.ئه‌نجامى كۆتایش به‌مشیَوه‌ى خواره‌ووبوو.
ئاستى كچان
1-یانه‌ى سۆلاڤى نوىَ 50-82خاڵ
2-یانه‌ى حه‌مرین 30-76خاڵ
3- یانه‌ى له‌یلان-ناوه‌ندى لاوانى هه‌ولیَر10-64خاڵ.
ئاستى كورِان
1-یانه‌ى ئاشورى 90-185خاڵ
2-قه‌لاى توركمان-سۆلاڤ 85-153خاڵ
3-ئالتون كۆپرى 70-153خاڵ
له كۆتایش به ئاماده‌بوونى چه‌ند به‌رپرسیَكى وره‌زشى خه‌لاَت ودیارى به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوان دابه‌شكرا.