پاڵه‌وانه‌تى شه‌تره‌نجى كوردستان له‌ هه‌ولیَر ده‌بیَت

پاڵه‌وانه‌تى شه‌تره‌نجى  كوردستان له‌ هه‌ولیَر ده‌بیَت
بریاره‌ رۆژى 4ى ئه‌م مانگه‌ له‌ شارى هه‌ولیَر پاڵه‌وانیه‌تى شه‌تره‌نجى یاریزانانى شاره‌كانى كوردستان له‌ هه‌ولیَر ئه‌نجام بدریَت.
به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌ت كردنى یارى شه‌ترنج له‌ كوردستان ،یه‌كیَتى شه‌تره‌نجى كوردستان له‌ رۆژى 4ى ئه‌م مانگه‌ له‌ شارى هه‌ولیَر پاڵه‌وانیه‌تى شه‌تره‌نجى تاكى یاریزانانى شاره‌كانى كوردستان ئه‌نجام ده‌دات .له‌م باره‌شه‌وه‌(ئازادسابیر)سه‌رۆكى یه‌كیَتى شه‌تره‌نجى به‌هه‌واڵَ سپۆرتى راگه‌یاند وتى "ئیَمه‌ وه‌كو پرۆگرامى سالاَنه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌ ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى شه‌تره‌نجى تاكى كوران و كچانى شاره‌كانى كوردستانیش له‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌ زیاتر له‌ 50یاریزان به‌شدارده‌بن بۆئاستى كورِان 7جه‌وله‌ ده‌بیَت وبۆكچانیش 5جه‌وله‌ ده‌بیَت .یارییه‌كانى پاڵه‌وانته‌یه‌كه‌ش به‌ شیَوازى سویسرى ئه‌نجام ده‌دریَت و ماوه‌ى 4رۆژ ده‌خاینىَ و یارییه‌كانیش له‌ هوتیَلى كنكس به‌ریَوه‌ ده‌چیَت .
كارزان كانه‌بى
Top