وه‌رزشه‌وانانی دیَرین ریَزیان لىَ گیرا

وه‌رزشه‌وانانی دیَرین ریَزیان لىَ گیرا
كارزان كانه‌بى
له‌ شارى هه‌ولیَر له‌ هۆلى كتیَبخانه‌ى زه‌یتونه‌ ده‌سته‌ى وه‌رزشوانه‌ دیَرینه‌كان ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانى دیَرینى شارى هه‌ولیَریان خه‌لاَت كرد.
رۆژى شه‌مه‌ ده‌سته‌ی وه‌رزشه‌وانه‌ دیَرینه‌كانی كوردستان له‌ هۆڵی زه‌یتونه‌ له‌ ناو كتیَبخانه‌ی گشتی هه‌ولیَر ،به‌ ئاماده‌بوونی نه‌زاد هادی پاریزگاری هه‌ولیَروچه‌ندین به‌رپرسی وه‌رزشی زیكه‌ى 230 وه‌رزشه‌وانیى دیَرینی شارى هه‌ولیَریان خه‌لاَت كرد ،به‌مه‌به‌ستى زیاتر پشتگیری كردنیان له‌ وه‌رزشوانه‌ دیَرینه‌كان كه‌ پیَشتر خزمه‌تى ئه‌و شاره‌یان كردوه‌ ،سه‌ره‌تاى ریَزلیچناه‌كه‌ به‌ وه‌ستان بۆگیانى پاكى شه‌هیدانى وه‌رزشوانان وداوتریش ره‌مزى وه‌لى سه‌رۆكى وه‌رزشوانه‌ دیَریَنه‌كان وتیه‌كى پیَشكه‌ش كردو پشتگیرى خۆى بۆوه‌رزشنانى دیَرن دووپات كردوه‌ داواشى كرد كه‌وا خزمه‌تى وه‌رزشى كوردستانیان كردوه‌ ،دواتریش نه‌وزادهادى پاریَزگارى هه‌ولیَر وتیه‌كى پیَشكه‌ش كردو خزمه‌تى وه‌رزشنه‌كانى دیَرینى به‌رزنرخاندو وتیشى خزمه‌تى ئه‌وان ئه‌و رۆژه‌ى ئیَستایان دروست كردوه‌ دواتریش ریَز له‌ وه‌رزشوانانى دیَرین نرا.له‌ باره‌ى ئه‌م ریَزلیَنانه‌ش وتى
(عه‌بدول كه‌ریم حاجی)جیَگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌رزشوانه‌ دیَرینه‌كان وتی "ئیَمه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ ده‌لیَن باشترین هه‌نگاوه‌ ئه‌م خه‌لاَت كردنه‌ی وه‌رزشوانه‌ دیَرینه‌كانمان به‌سه‌ر كردوه‌ ،بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ریَزلیَنانه‌ی كه‌له‌ پیَشتر ده‌درِا وه‌كو موچه‌ كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستانه‌وه‌ دابین ده‌كرا برِدراوه‌ ،ئه‌م هه‌نگاوه‌شمان بۆئه‌وه‌ بوو ،پاره‌كه‌ بۆیان بگه‌ریَته‌وه‌ ،داوا له‌ حكه‌مه‌تیش ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ نه‌كریَت ،پاره‌كه‌ بۆیان بگه‌ریَته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ مافی خۆیانه‌ كه‌ پیَشتر له‌ كاتی لاویه‌تی خزمه‌تی وه‌رزشی كوردستانیان كردوه‌ گه‌نجایه‌تی خۆیان تواندۆته‌وه‌ بۆوه‌رزش سه‌ری كوردستان و هه‌ولیَریان به‌رز كردۆته‌وه‌ بۆئه‌مرۆً سوپاس بۆخوا ئیَستا كوردستان ئازاده‌ حكومه‌تی خۆمان هه‌یه‌ .
Top