به‌رشه‌لۆنه‌ گه‌وره‌ترین دۆرِاندنى به‌ مۆرینهۆ چه‌شت له‌ میَژوى رِاهیَنه‌رایه‌تى كردنیدا

به‌رشه‌لۆنه‌ گه‌وره‌ترین دۆرِاندنى به‌ مۆرینهۆ چه‌شت له‌ میَژوى رِاهیَنه‌رایه‌تى كردنیدا
گولاَن/س.م
یارى كلاسیكۆى نیَوان رِیال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ گه‌وره‌ترین دۆرِاندن بو بۆ رِاهیَنه‌رى یانه‌ى رِیال مه‌درید (خۆزیه‌ مۆرینهۆ) كه‌ له‌ میَژوى رِاهیَنه‌رایه‌تى كردنیدا به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌وره‌ نه‌دۆرِاوه‌.
به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ئه‌نجامى پیَنج گۆڵى بیَ به‌رامبه‌ر له‌ رِیال مه‌دریدى برده‌وه‌ و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره‌ مۆرینهۆ به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌وره‌ بدۆرِیَت له‌سه‌ره‌تایی رِاهیَنه‌رایه‌تى كرندیدا.
مۆرینهۆ رِاهیَنه‌رى هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى پۆرتۆ و چیَڵسی و ئه‌نته‌رمیلان و پاشان رِیاڵ مه‌دریدى كردوه‌ خراپترین ئه‌نجامه‌كانى كه‌ دۆرِاندیویه‌تى له‌گه‌ڵ چیَڵسی 4-1 به‌ مانچسته‌ر یونایتد دۆرِاوه‌ ، و له‌گه‌ڵ پۆرتۆ 3-0 دۆرِاوه‌ به‌لاَم یاری كلاسیكۆ ژماره‌كانى پیَشوى شكاند و خراپترین ئه‌نجامى له‌میَژوى مۆرینهۆ تا ئیَستا تۆماركرد كه‌ به‌ پیَنج گۆڵى بیَ به‌رامبه‌ر دۆرِا به‌ به‌رشه‌لۆنه‌.
Top