به‌رشه‌لۆنه‌ وانه‌یه‌كى میَژویی فیَری رِیال مه‌درید كرد و كامپ نیوى كرده‌ گۆرِستانى مه‌دریدیه‌كان

به‌رشه‌لۆنه‌ وانه‌یه‌كى میَژویی فیَری رِیال مه‌درید كرد و كامپ نیوى كرده‌ گۆرِستانى مه‌دریدیه‌كان
گولاَن/س.م
یاری كلاسیكۆ نیَوان هه‌ردو یانه‌ى رِیال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ ئه‌نجامیَكى گه‌وره‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتایی هات و به‌ئه‌نجامیَكى چاوه‌رِوان نه‌كراو له‌ یانه‌ى رِیال مه‌دریدى برده‌وه‌ و توانى گه‌وره‌ترین دۆرِاندن توشی رِاهیَنه‌ر خۆزیه‌ مۆرینهۆ بكات له‌ میَژوى رِاهیَنه‌رایه‌تى كردنیدا.

به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌دا كۆنترِۆڵى یاریه‌كه‌ى كرد و توانى دوو گۆڵى پیَش وه‌خت تۆمار بكات یانه‌ى رِیال مه‌درید توشی شۆك بكات.
یاریه‌كه‌ وه‌كو پیشه‌ى ئاسایی خۆى توندوتیژى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 7 یاریزانى رِیال مه‌درید كارتى زه‌ردیان وه‌رگرت و له‌كۆتایی یاریه‌كه‌دا سیَرجیۆ رِامۆس به‌كارتى سور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌، و یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ 5 كارتى زه‌ردى وه‌رگرت له‌ یاریه‌كه‌دا.

به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ئه‌نجامى پیَنج گۆڵى بیَ به‌رامبه‌ر له‌ رِیال مه‌دریدى برده‌وه‌ گۆڵه‌كانى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ رِیَگه‌ى یاریزانان زاڤى له‌ خوله‌كى 10 و پیدرۆ له‌ خوله‌كى 18 و داڤید ڤییا دوو گۆڵ له‌ خوله‌كه‌كانى 55 و 58 و دواى گۆڵیش یاریزانى یه‌ده‌گ جیفرین تۆمارى كرد و كۆتایی هیَنا به‌كه‌رنه‌ڤاڵى گۆڵ تۆماركردن.
Top