ئەمشەو كلاسیكۆی مێژوویی لەنێوان بەرشلۆنە و ریال مەدرید ئەنجام دەدرێت

ئەمشەو كلاسیكۆی مێژوویی لەنێوان بەرشلۆنە و ریال مەدرید ئەنجام دەدرێت
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەمە لە كاتژمێر 11ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان لە یارییەكی مێژووییدا لە كلاسیكۆی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانە زلهێزەكەی ئەوروپا بەیەك بگەن،ئەم یارییەش بۆ یانەی ریال مەدریدو كوڕەكانی مۆرنیهۆ زەحمەت دەبێت كاتێك لە یاریگای نیو كامپی تایبەت بە یانەی بەرشلۆنە رووبەڕووی یەكتری دەبنەوە،كلاسیكۆی ئەمجارە جیاوازە لەگەڵ كلاسیكۆیەكانی تر،چونكە یانەی شاهانە بە بارودۆخێكی باش گوزەر دەكات،چونكە ئێستا لە پێشەنگی یانەكانی خولەكەیەو لە سەرووی لیستی ریزبەندی یانەكانی كۆمەڵەكەی دێت لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا. لەبەرامبەر ئەمەشدا یانەی بەرشلۆنە لەم یارییانەی دوایی خولی ئیسپانیا بەئاستێكی بەرز دەركەوتووە، بە تایبەتی لە یاری بەرامبەر ئەلمیریا كە بە هەشت گۆڵی خاوێن یارییەكەی بردەوە، بەڵام ئەمانە نابنە پێوەر بۆ یارییەكە، چونكە یارییەكەی ئەمشەو جیاوازە لە هەموو یارییەكانی تر،چونكە ئێستا ریال مەدرید خاوەن كۆمەلێك یاریزانی تازەیە لە ریزی یانەكەی، بۆیە ئەگەرەكان بۆدەستنیشانكردنی براوەی ئەم یارییە زەحمەتە كە كام یانە لەم یارییە براوە دەبێت .
ریال مەدرید هیچ یارییەكی لە خولی ئیسپانیا نەدۆڕاندووە
تا ئێستا لە خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریال مەدرید 12یاری ئەنجام داوە و هیچ یارییەكی لە خولەكە نەدۆڕاندووە لە 10یاریش براوە بووە،تەنیا لە دوویاری بەرامبەر بووە، بەمەش لە پێشەنگی یانەكان دێت،یانەی بەرشلۆنەش لەیەك یاری لە كۆی 12یاری توشی دۆڕان هاتووە،هەردوو یانەش خاوەنی 33گۆڵن لەخولەكە،بەڵام ریال شەش گۆلی لێ تۆماركراوە و بەرشەش 8گۆلی لێ تۆماركراوە،ئێستاش یانەی ریال مەدرید بەتەنیا یەك خاڵ لەگەڵ بەرشلۆنە پێشەنگی یانەكانی گرتووە،بۆیە بردنەوە لەم یارییە بۆهەردوو یانە گرنگە، چونكە گەیشتنە بە لوتكەی یانەكان .
چوار سالە بەرشلۆنە براوە بووە
لە كۆی چواری یاری رابردوو كە لە چوار ساڵ ئەنجامیان داوە بەرامبەر یەكتری، یانەی ریال مەدرید نەیتوانویە هیچ یارییەك بباتەوە، بەڵكو لە هەر چوار یاری تووشی دۆڕان بووە،بۆیە ئێستا ریال بەهەر نرخێك بێت، بەدوای تۆڵە دەگەڕێت.
یانەی ریال مەدرید و نازناوەكان
یانەی ریال مەدرید چەندین نازناوی گرنگی لەسەر ئاستی ئەوروپا و ئیسپانیا بەدەستهێناوە، ئەمەش ئەنجامەكانیەتی .
17جار پاڵەوانی جامی ئیسپانیا بووە
8جار پاڵەوانی جامی سوپەری بەدەست هێناوە
31جارپاڵەوانی خولی یانەكانی ئیسپانیا بووە
9جار پاڵەوانی جامی یانەكانی ئەوروپای بەدەست هێناوە
2جار پاڵەوانی جامی یەكێـی یانەكانی ئەوروپا بووە
1جار جامی سوپەری ئەوروپای بەدەست هێناوە
3جار پاڵەوانی جامی ئەنتەر كۆنتینتالی بەدەست هێناوە
یانەی بەرشلۆنەو نازناوەكان
9جار پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەست هێناوە
3جار پاڵەوانی جامی یانەكانی ئەوروپای بەدەست هێناوە
20جار پاڵەوانی خولی یانەكانی ئیسپانیا بووە
25جار پاڵەوانی یانەكانی جامی شای ئیسپانیا بووە
3جار پاڵەوانی یەكێتی یانەكانی ئەوروپا بووە
3جار پاڵەوانی جامی سوپەری ئەوروپا بووە
1جار پاڵەوانی جامی جیهانیی یانەكانی بەدەست هێناوە
10 رووبەڕوو بوونەوەی هەردوو یانە لە 10 ساڵی رابردوودا
ساڵی 2000ریال مەردید-بەرشلۆنە(3-1)،(0-2)گۆڵ
ساڵی 2001بەرشلۆنە –ریال مەدرید(2-2)،(0-2)گۆڵ
ساڵی 2002 ریال مەردید –بەرشلۆنە (1-1)،(0-0)گۆڵ
ساڵی 2003بەرشلۆنە -ریال مەردید(1-1)،(3-1)گۆڵ
ساڵی 2004بەرشلۆنە –ریال مەردید(1-2)،(3-0)گۆڵ
ساڵی 2005بەرشلۆنە- ریال مەرید (2-4)،(3-0)گۆڵ
ساڵی 2006بەرشلۆنە-ریال مەردید(3-0)،(0-2)گۆڵ
ساڵی 2007بەرشلۆنە-ریال مەرید(3-3)،(0-1)گۆڵ
ساڵی 2008بەرشلۆنە-ریال مەردید(1-4)،(2-0)گۆڵ
ساڵی 2009بەرشلۆنە-ریال مەردید(1-0)،(2-0)گۆڵ
ساڵی 0010بەرشلۆنە –ریال مەردید(2-0)،(-)
تا ئێستا یانەی ریال مەرید 70یاری بردۆتەوە و یانەی بەرشلۆنەش 46یاری بردۆتەوە .

لێدوانەكانی راهێنەرانی هەردوو یانە
گواردێلاراهێنەری یانەی بەرشلۆنە دەڵێ هیچ قسەیەك ناكەم بۆئەم یارییە، چونكە ئەو قسانە و وەڵام دانەوەی مۆرینهۆ تەنیا كات بەفیرۆ دانە وهیچی تر نییە. وتیشی یارییەكی ئاسایی دەبێت وەكو یارییەكانی تر بۆئێمە، ئێمەش وەكو یارییەكانی تر سەیری ئەم یارییەش دەكەین، بە ئومێدی ئەوەشین سەركەوتوو بین.
كاسیاسی گۆڵپارێزو كاپتنی یانەی ریال مەردید وتی بۆئەم یارییە هیچ قەسەیەك ناكەم،بە یارییەكی ئاسایی دەبینم،بەڵام ئەگەر باسی باشترین راهێنەر بكەی دەڵێم گواردێلایە پارساڵ باشترین راهێنەر بوو،مۆرینهۆ هەندێك لەخۆباییە.
Top