كاسانۆ نزیكه‌ له‌ ئه‌نته‌رمیلان

كاسانۆ نزیكه‌ له‌ ئه‌نته‌رمیلان
گولاَن/س.م
رِۆژنامه‌كانى ئیتاڵیا بلاَویان كرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتاڵى گه‌یشتوه‌ته‌ رِیَككه‌وتنى زاره‌كى له‌گه‌ڵ یاریزانى یانه‌ى سامپه‌دۆریا و هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا (ئه‌نتۆنیۆ كاسانۆ).
رِاپۆرته‌ هه‌واڵیه‌كانى ئیتاڵیا ئاماژه‌ به‌وه‌كه‌ن كه‌ یانه‌ى سامپه‌دۆریا ده‌یه‌ویَت بۆندى كاسانۆ هه‌ڵبوه‌شیَنیَته‌وه‌ به‌هۆى ئه‌و كیَشه‌ى له‌نیَوان یاریزانى ناوبراو و یانه‌كه‌ى هه‌یه‌.
ئه‌نته‌رمیلان ئاره‌زوى خۆى نیشانداوه‌ بۆ به‌ستنى گریَبه‌ست له‌گه‌ڵ كاسانۆ به‌تایبه‌ت دواى یاری نه‌كردى هه‌ردو هیَرشبه‌رى یانه‌كه‌ى ئیتۆ و میلیتۆ به‌هۆى پیَكان و رِاگرتنه‌وه‌.
Top