پێش كلاسیكۆ.. به‌راوردێك له‌ نێوان یاریزانانى به‌رشه‌لۆنه‌ و رِیال مه‌درید

پێش كلاسیكۆ.. به‌راوردێك له‌ نێوان یاریزانانى به‌رشه‌لۆنه‌ و رِیال مه‌درید
و/ساڵح محمد
برِیاره‌ دووشه‌ممه‌ 29-11-2010 یارى كلاسیكۆ له‌ نێوان هه‌ردو یانه‌ به‌هێزه‌كه‌ى ئیسپانیا رِیال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌نجام بدرێت كه‌ به‌یه‌كێك له‌ گرنگترین یاریه‌كانى تۆپی پێى جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت و، به‌ به‌هێزترین و كۆنترین كلاسیكۆی جیهان ناو ده‌برێت.

كلاسیكۆ: به‌ململانێی نێوان دوو یانه‌ یاخود دوو هه‌ڵبژارده‌ ده‌وتریت كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا ململانێیه‌كی دێرین له‌نێوانیاندا هه‌بێت و، ئاست یانه‌كان لێك نزیك بن. زۆرجار هۆكاری سیاسی ئه‌و ململانێیه‌ گه‌وره‌تر ده‌كات، وه‌ك كلاسیكۆی نێوان ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ كه‌وا ژێرده‌سته‌یی گه‌لی كاتالۆنی به‌ده‌ست شانشینی ئیسپانیا، به‌بردنه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ورۆژه‌دا له‌بیرده‌كرێت و وه‌ك ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆبوونیان دڵخۆشی ده‌رده‌برِن.

كلاسیكۆی ئه‌مشاڵ له‌چاو چه‌ند ساڵێكی نزیكی رابردوو جیاوازی هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش به‌ نزیكی ئاستی ئه‌و دوو یانه‌یه‌ له‌یه‌كتر، به‌وه‌ی له‌خولدا یه‌ك خاڵ و چه‌ند گۆڵێك جیاوازی له‌نێوانیاندا هه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی باشترین یاریزانی پار و پێرار له‌و دوو یانه‌یه‌یه‌ و زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ ئه‌مساڵیش پاڵێوراون هه‌ له‌وێدان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ئاستی هه‌ردوو راهێنه‌ر كه‌ ئێجگار له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكه‌.


میسی و كریستیانۆ...
میسی ته‌مه‌ن 23 ساڵ و هه‌ڵگرى نازناوى باشترین یاریزانى جیهانه‌ و توانیویه‌تى 13 گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات له‌ خولى ئیسپانیا، و كریستیانۆ رِۆناڵدۆ گۆڵكارى خولى ئیسپانیه‌ به‌ تۆماركردنى 14 گۆڵ و، به‌هه‌مان چه‌شن ئه‌ویش هه‌ڵگری نازناوی باشترین یاریزانه‌.
هه‌ردو یاریزان به‌ شێوه‌یه‌كى ئازاد یارى ده‌كه‌ن له‌ناو یاریگادا و مه‌ترسی له‌سه‌ر گۆڵى به‌رامبه‌ر دروست ده‌كه‌ن، و به‌سه‌ركه‌وتویی یاریزانانى به‌رامبه‌ر ده‌برِن و تۆپ له‌نێوان خۆیان و هاورِێكانیان ده‌گوازنه‌وه‌ له‌ باڵه‌كانى یاریگا یارى ده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌ك له‌ میسی و كریستیانۆ خاوه‌نى تایبه‌تمه‌ندین له‌ناو یاریگادا، میسی به‌ بوێرانه‌ له‌یاریزان ده‌رده‌چێت و به‌شێوه‌یه‌كى خێرا تۆپ له‌گه‌ڵ هاورِێكانى ده‌گوازێته‌وه‌ و شاره‌زایه‌ له‌ تۆماركردنى گۆڵ، به‌لاَم رِۆناڵدۆ به‌شێوه‌یه‌كى نمایشكارى یارى ده‌كات و پشت به‌ به‌هێزى جه‌سته‌ و لێدانه‌كانى ده‌به‌ستێت له‌ یاریى كردندا به‌تایبه‌ت لێدانى رِاسته‌خۆ.
له‌سه‌ر ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه‌ كه‌ بوترێ له‌ زۆر جوانتره‌ چونكه‌ خۆیان ده‌توانن له‌ ناو چیمه‌نه‌ سه‌وزه‌كه‌دا به‌باشترین شێوه‌ باسی خۆیان بكه‌ن.


هیگواین و داڤید ڤییا...
(ڤیا) ته‌مه‌نى 28 ساڵه‌ و هێرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیایه‌ و (هیگواین) ته‌مه‌نى 22 ساڵه‌ و هێرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتینه‌.
ڤیا له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا هاته‌ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌رچه‌نده‌ گۆڵى كه‌مى تۆماركردوه‌ به‌لاَم توانى به‌شێوه‌یه‌كى خێرا خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ و خاوه‌نى 6 گۆڵه‌ له‌ خولى ئیسپانیا.
هیگواین خاوه‌نى 7 گۆڵه‌ له‌ خولى ئیسپانیا ده‌یه‌وێت ئه‌و نازناوه‌ له‌سه‌ر خۆى لاببنا كه‌ پێى ده‌وترێت له‌ یاریه‌ به‌هێزه‌كاندا ناتوانێت گۆڵ تۆمار بكات.


زاڤى و ئه‌لۆنسۆ...
دوو یاریزانى هێڵی ناوه‌رِاستى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیان به‌لاَم هه‌ریه‌كه‌یان رِۆڵێكى جیاى هه‌یه‌ له‌ یاریگادا. زاڤى (30ساڵ) كلیكی ناوه‌رِاستى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌یه‌ و زۆرینه‌ى تۆپه‌كانى ناوه‌رِاست له‌ زاڤیه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ یاریزانه‌كانى به‌رشه‌لۆنه‌.
ئه‌لۆنسۆ (29 ساڵ) له‌هێڵی ناوه‌رِاست یارى ده‌كات و زیاتر رِۆڵى به‌رگرى ده‌بینێت و به‌ پاسی درێژ به‌ناوبانگه‌ و، به‌پشت و په‌نای یانه‌كه‌ ناوده‌برێت.


ئینێستا و ئۆزێل...
ئه‌گه‌رچی له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌یاندا رووبه‌روو بونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ رِابردودا رِێكنه‌كه‌وتوه‌ كه‌ هه‌ردوو یاریزان رِوبه‌رِوى یه‌كتر ببنه‌وه‌ له‌ یانه‌كانیاندا بۆیه‌ چاوه‌رِێ ده‌كرێت رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌یان ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌ستپێكى رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى نێوان ئه‌ندرێس ئینێستاى ته‌مه‌ن 26 ساڵى و مه‌سعود ئۆزێلى ته‌مه‌ن 22 ساڵ.
هه‌ردوو یاریزان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگا كه‌سایه‌تییه‌كی شه‌رمن و كه‌مدوون به‌ڵام كاتێك دێنه‌ نێو یاریگا پێیه‌كانیان باشترین ئاخاوتن پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
هه‌ردو یاریزان ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كى جوان له‌ به‌رگریكاران ده‌ربچن و گۆڵ دروست بكه‌ن و به‌ڵكو گۆڵیش تۆمار بكه‌ن.
ئینێستا توانی ئه‌و گۆڵه‌ تۆمار بكات كه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌سایه‌یه‌وه‌ جامی جیهانی بۆ یه‌كه‌مجار به‌ده‌ست بێنێت، له‌لێدوانێكدا باسی خۆی ده‌كات ده‌ڵی: ئه‌گه‌ر من له‌سه‌رده‌مێك نه‌بومایه‌ كه‌ مێسی تێدایه‌ ئه‌وا ده‌بوومه‌ باشترین یاریزان.
ئۆزێك ئه‌و ئاسته‌ی پشانی ده‌دا جێگای سه‌رسامی هه‌موو هانده‌رانێتی، سه‌رۆكی ریال مه‌درید له‌لێدوانێكدا ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر له‌من بپرسن ئێستا كێ باشترین یاریزانی جیهانه‌ پێتان ده‌ڵێم مه‌سعود ئۆزێل، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی ئه‌فسانه‌ی فه‌رِه‌نساو ریال مه‌درید زینەدین زێدان چه‌ند جارێك به‌ جێگره‌وه‌ی خۆی له‌قه‌ڵه‌می داوه‌ له‌ ریال مه‌درید.


پیۆل و كارڤالیۆ...
پیۆل كاپتنى به‌رشه‌لۆنه‌یه‌ و ساڵانێكى زۆره‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ یارى ده‌كات و به‌ دڵى شێر ناسراوه‌ و توانیویه‌تى له‌گه‌ڵ پیكى دوانه‌یه‌كى به‌هێز پێكبهێنن له‌ به‌رگرى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌، و به‌رده‌وام رِێنمایی ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ یاریزانه‌كانى به‌رشه‌لۆنه‌.
كارڤالیۆ ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ هاتنى مۆرینهۆ هاته‌ یانه‌ى رِیال مه‌درید و له‌گه‌ڵ یاریزان پیپی هاونیشتیمانى له‌ به‌رگرى رِیال مه‌درید یارى ده‌كات و مۆرینهۆ زۆر پشتى پێده‌به‌ستێت و خوێندنه‌وه‌ى زیره‌كانه‌ى هه‌یه‌ بۆ تۆپ و به‌رگریكارێكى به‌هێزه‌، و كه‌مترین گۆڵیان لێكراوه‌ له‌ خولى ئیسپانیا.


ڤیكتۆر ڤاڵدێس و كاسیاس...
ڤاڵدێس ته‌مه‌نى 28 ساڵه‌ و به‌یه‌كێك له‌ باشترین گۆڵپارێزه‌كانى جیهان هه‌ژمارده‌كرێت و سێ جار به‌باشترین گۆڵپارێزى خولى ئیسپانیا ده‌ستنیشان كراوه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌مترین گۆڵى لێ تۆمار كراوه‌، و دوو جار له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا نازناوى جامى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپاى به‌ده‌ستهێناوه‌.
كاسیاس ته‌مه‌نى 29 ساڵه‌ و گۆڵپارێزى سه‌ره‌كى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیایه‌ و توانایه‌كى سه‌رسورِهێنه‌رى هه‌یه‌ له‌گه‌رِاندنه‌وه‌ى تۆپ.
كاسیاس یه‌كه‌م ئیسپانییه‌ كه‌ زۆرترین نازناوی جیهانی وه‌رگرتبێت گرنگریینیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاكه‌ كاپنی ئیسپانیایه‌ كه‌ جامی جیهانی به‌رز كردبێته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و وڵاته‌ برِیاریان داوه‌ وێنه‌ی ئه‌و كاتێك جامی جیهانی به‌رزكردۆته‌وه‌ بخه‌نه‌ دراوی ولاَته‌كه‌یانه‌وه‌.
Top