دووریا مستەفا یاریزانی بالەی یانەی سۆران: بە بەراورد لەگەڵ رابردوو یاری بالە زۆر پێشكەوتووە
*ئاستی یاری بالەی كچان لەكوردستان چۆن دەبینی؟
-لەم ساتەدا ئاستی یاری بالە لە كوردستان لەچاو جاران زۆر پێشكەوتووە كچان زیاتر روو لەیاری بالە دەكەن.
*بە بۆچوونی تۆ چی بكرێت باشە بۆبەرەو پێشچوونی ئەم یارییە؟
-پێمباشە خولی بەردەوام بكرێتەوە لەگەڵ دابینكردنی هۆڵی تایبەت بۆكچان بۆئەوەی خۆیان بەباشی لە نێو بواری یاری بالە بدۆزنەوە، چونكە لەشاری سۆران هۆڵی داخراو نیيە تایبەت بێت بۆكچان.
*یانەكانی كوردستان وەكو پێویست گرنگی بە یارییەكانی كچان دەدەن؟
- لە چاو خۆیان باشن تاراددەیەك.
*كێشەو گرفتان چییە لەم یارییە؟
-كێشەو گرفتەكانمان نەبوونی هۆڵێكی داخراوە.
* خانەوادەكەت رێگریت لێ ناكەن لە وەرزش كردنت؟
-بەهیچ شێوەیەك تا ئێستا بەربەست نەبووینە لەبەردەم وەرزش كردنم، خۆشیان لە ماڵەوە یاری بالە ئەنجام دەدەن.
*داواكاریت چییە لەلایەنی بەرپرس؟
- بەهیوای ئەوەم بتوانن لە ئێستا زیاتر پشتگیری كچان بكەن.
*ساڵانە كردنەوەی یەك پاڵەوانەتی بۆئێوەی كچان كەم نیيە؟
-خولێك كەمە، ئەگەر بكرێت خولی تریش بكرێتەوە، ئەوا ئاستی كچان زۆر باش دەبێـت.
*چی بكرێت باشە بۆئەوەی وەرزشی كچان پێش بكەوێـت؟
-هەرچی بكرێت بۆكچان هەركەمە، پشتگیری كردن و دابینكردنی پێداویستییەكان باشترین شتە.
*راگەیاندنەكان وەكو پێویست گرنگیان بە ئێوە داوە؟
-هیچ كەم تەرخەمیان نەكردووە.
*هیواو ئاواتت وەكو یاریزانێك؟
-بتوانم بەرزترین ئاستی یاری بالە پێشكەش بكەم.
*دەستەی كارگێڕی یانەكەتان چۆن هاوكاریتان دەكەن؟
-هیچ كەمتەرخەمیان نەكردووە.
*پەیامت چییە بۆئەو خێزانانەی كە رێگری لە كچەكانیان دەكەن لەوەرزش كردنیان؟
-بە زووترین كات بتوان بە پێچەوانەی خۆیان یارمەتی كچەكانیان بدەن.