یاری ئەسپ سواری لە كوردستان لەسەرەتایە
سەرەتا (ستار حەمەد گەردی)سەرۆكی یانەی سلیڤای تایبەت بە ئەسپ سواری وتی «لە كوردستان ئێستا یەك یانەیە هەیە، هیچ یانەیەكی تر نیيە تاكو ململانێیان لەگەڵ بكەین، ئاستی ئەسپ سواری باشیش نیيە بگرە خراپە، لەبارەی كەمی كردنەوەی پاڵەوانەتی بۆسوارچاكان وتی «ئێمە نزیكەی 30ئەسپمان هەیە و مانگانە بڕی 2ملیۆن دینار بودجەمانە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و لاوان و یارییە میللیەكان پێمان دەدەن و هیچ كەسی تریش هاوكاریمان ناكات، تاكو ئێستا یەك فلسیشمان لە كەس وەرنەگرتووە، زۆر حەزدەكەین یانەكانی كوردستان ژمارەیان زۆر بێت. تاكو ململانێ هەبێت لە نێوان سوارچاكی كوردستان، لەبارەی كێشەكانیشیان وتی «كێشەمان هێند زۆرە باس ناكرێت.
(عومەر عەزیز) یاریزانی سواری چاكی لەهەولێر وتی «ساڵانە ئێمە فیستیڤاڵێكمان بۆئەنجام دەدرێت، ئەویش بۆ بەردەوام بوونی ئێمەیە لەم یارییە، كەس نیيە خولێكمان بۆبكاتەوە، وتیشی ئەگەر بكرێت ساڵانە 2تا3خولی جۆراوجۆرمان بۆبكرێتەوە بۆ ئەوەی سوارچاكانی هەموو كوردستان بێنە یاریگایەكی تایبەت و ئاستی خۆمان تاقی بكەینەوە، چونكە ئەوە یارییەكی كۆنی كوردەوارییە.
(ئالان حمە عەلی )یاریزانی سوارچاكی شاری سلێمانی لەبارەی ئەم یارییە لە كوردستان وتی «بەڕاستی یاری ئەسپ سواری یارییەكی كۆنی كوردەوارییە و لەسەر ئاستی جیهانیش گرنگی زۆری پێدەدرێت، لە كوردستانیش گرنگیەكی وای پێنادرێت، جێی ئاماژە پێكردنە ئێمە كێشەی نەبوونی یاریگامان هەیە، لەلایەكی ترەوە كێشەی وڵاغمان هەیە كە وەڵاغەكانمان زۆر باش نین، وتیشی ئەم فیستیڤالە لەناو كاتی خوێندن نەكرێت، چونكە یاریزانی زۆرمان هەیە، بەڵام قوتابین ناتوانن بەشداری هەموو فیستیڤاڵێك بكەن، كێشەی نەبوونی بەربەستی یاری و چەندین كێشەمان هەیە ئەگەر بەرپرسان گرنگی پێبدەن، ئاستمان زۆر بەرز دەبێت.
(كاوە ئەبو بەكر) یاریزانی سوارچاكی لەشاری رانیيە وتی «ئێستا یاری ئەسپ سواری لە كوردستان لەسەرەتایە، بەڵام زۆرباش نیيە لەگەڵ رۆژگاردا پێشدەكەوێت و خەڵك زیاتر ئاشنای ئەم یارییە دەبن. منیش ماوەیەكی زۆرە ئەم یارییە دەكەم، بەڵام كێشە و گرفتی ئەم یارییە لەوەیە كە لەرووی دارایی هیچ هاوكارییەك ناكرێن و لە كوردستان یاریگای تایبەت بەم یارییە نیيە. لەرووی راهێنان و زانیاری لەسەر ئەم یارییە وەكو پێویست نیيە، ئێمە وەكو ئارەزووانی ئەم یارییە بەدوای سەرچاوەكان دەگەڕێین و پەیدای دەكەین. هەست دەكەم ئەم یارییە پشتگوێ خراوە لەزۆربەی شارەكانی كوردستان. گرفتی ئەسپیش گرفتێكی گەورەیە بۆ ئێمە.
(قادرحمە ئەحمەد)یاریزانی سوار چاكی لە دەڤەری راپەڕین وتی «ئاستی ئەم یارییە بەبۆچوونی من باشە، چونكە من وەكو یاریزانێك لەزۆر خولی ئەسپ سواری بەشداریم كردووە، بەڵام زۆر كات نەبوونی یاریگایەكی تایبەت بە ئەسپ سواری بۆتە كێشە بۆ پێشكەوتنی ئەم یارییە لە كوردستان، بۆئەوەی ئێمەش وەكو هەموو وڵاتانی جیهان گرنگی تایبەت بەم یارییە بدەین، ئەگەر بكرێت یانەیەكی تایبەت بە ئەسپ سواری بۆ هەموو شارەكانی كوردستان دابمەزرێ.
(مەریوان حوسێن) یاریزانی سوار چاكی لە شاری كەركوك وتی «ئاستی ئەم یارییە لە كوردستان ئێستا لە پێشكەوتنە، داواكاریشم لە هەموو یانەكانی كوردستان ئەگەر بكرێت تیپی ئەسپ سواری لە یانەكانیان دروست بكەن، چونكە یارییەكی جیهانیيە، ئەگەر بكرێت ئێمەی سوارچاكانی كوردستان هەموومان لە یانەیەكی بەهێز كۆبكەنەوە تاكو بەناوی كوردستان بەشداری لە پاڵەوانەتیە جیهانیيەكان بكەین، لە كوردستان كێشە و گرفتی یانەكانیش تاكو ئێستا شوێنە بۆ ئەوەی مەشق و راهێنانی تێدا بكەین، كەچی لە شاری بەغدا هەیە.