له‌ خولى باسكه‌ى كوردستان :پیََشمه‌رگه‌ى سلیَمانى وزاخۆبراوه‌ بوون

له‌ خولى باسكه‌ى كوردستان  :پیََشمه‌رگه‌ى سلیَمانى وزاخۆبراوه‌ بوون
له‌ ده‌ست پیَكى یارییه‌كانى خولى نایابى باسكه‌ى كوردستان هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌ى پیََشمه‌رگه‌ى سلیَمانى وزاخۆسه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى باسكه‌ى نایابى یانه‌كانى كوردستان ،له‌ ئاستى كوران له‌ ده‌ست پیَكى یارییه‌كانى خوله‌كه‌ دوویارى به‌ریَوه‌چوو،له‌شارى سلیَمانى یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى له‌ یانه‌ى ئاسۆى شارى هه‌ولیَرى برده‌وه‌ له‌ یارییه‌كى ئاست به‌رزدا به‌ ئه‌نجامى (51-49)خاڵ ،له‌ شارى زاخۆش هه‌ردوویانه‌ى زاخۆ ودوبس رووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه‌ له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى زاخۆ توانى ئاستیَكى به‌رز پیَشكه‌ش بكات ویارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامى (76-46)خاڵ بباته‌وه‌ بریاره‌ سبه‌ى یه‌كشه‌مه‌ یارییه‌كانى دریَژه‌ى هه‌بیَت .
Top