له‌ یارییه‌كى دۆستانه‌ :یانه‌ى زاخۆوجه‌وییه‌ یه‌كسان بوون

له‌ یارییه‌كى دۆستانه‌ :یانه‌ى زاخۆوجه‌وییه‌ یه‌كسان بوون
له‌ یارییه‌كى دۆستانه‌ى خۆئاماده‌كاریدا هه‌ردوو یانه‌ى زاخۆ وجه‌وییه‌ به‌بىَ گۆڵ یه‌كسان بوون.
به‌مه‌به‌ستى خۆئاماده‌كردن بۆیارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عیَراقى كه‌ بریاره‌ له‌ رۆژى 26ى ئه‌م مانگه‌ یارییه‌كانى ده‌ست پىَ بكات،له‌ شارى زاخۆ هه‌ردوو یانه‌ى زاخۆ و جه‌وییه‌ به‌یه‌ك گه‌یشتن،له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاستیَكى به‌رزیان پیَشكه‌ش كردو چه‌ندین هه‌وڵى تۆماركردنى گۆلیَان دا ،به‌لاَم هه‌وله‌كانیان بىَ سوود بوو هه‌ردوو یانه‌ به‌بىَ گۆڵ یه‌كسان بوون .
Top