زانیَتى داوا له‌ به‌رپرسانى پالیَرمۆ ده‌كات ده‌ستبه‌ردارى پاستۆری بن

زانیَتى داوا له‌ به‌رپرسانى پالیَرمۆ ده‌كات ده‌ستبه‌ردارى پاستۆری بن
گولاَن/ساڵح محمد
یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین و یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتاڵى (خافیَر زانتى) داواى له‌ به‌رپرسانى یانه‌ى پالیَرمۆ كرد كه‌ ده‌ستبه‌ردارى یاریزانى لاوى یانه‌كه‌یان (خافیَر پاستۆری) ببن و ئه‌وه‌نده‌ فشار نه‌خه‌نه‌ سه‌رى تا بتوانیَت به‌هره‌كانى خۆى پیَشكه‌ش بكات و فشاره‌كانى یانه‌كه‌ى كاریگه‌رى نه‌بیَت له‌سه‌رى.

زانیَتى یاریزانى هاونیشتیمانى پاستۆری ته‌مه‌ن 21 ساڵ به‌ یاریزانیَكى گه‌وره‌ له‌قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ پاستۆری خاوه‌ن داهاتویه‌كى مه‌زنه‌.
Top