درۆگبا ئاره‌زو ده‌كات له چیَڵسی بمیَنیَته‌وه
یاریزانى یانه‌ى چیَڵسی ئینگلیزى (دیدیه درۆگبا) ئاره‌زوى مانه‌وه‌ى خۆى نیشاندا به مانه‌وه‌ى له یانه‌ى چیَڵسی و كۆتایی هیَنانى ژیانى وه‌رزشی له‌و یانه‌دا.
درۆگبا یه‌كیَكه له گۆڵكاره به‌ناوبانگه‌كانى جیهان و خولى ئینگلیزى و ماوه‌ى پیَنج ساڵه له‌یانه‌ى چیَڵسی یارى ده‌كات دواى ئه‌وه‌ى له‌یانه‌ى مارسیلیاى فه‌ره‌نسى هات بۆ ئه‌و یانه‌یه، و رِایگه‌یاند:
دڵخۆشم به یارى كردن بۆ یانه‌ى چیَڵسی و مانه‌وه‌م له شارى له‌نده‌ن بۆیه ده‌مه‌ویَت تاكۆتایی ژیانى وه‌رزشیم له یانه‌ى چیَڵسی بمیَنمه‌وه.