مۆرینهۆ دوو یارى رِاگیرا

مۆرینهۆ دوو یارى رِاگیرا
گولاَن/ساڵح محمد
لیژنه‌ى سزاكانى یه‌كیَتى تۆپی پیَى ئیسپانیا رِاهیَنه‌رى یانه‌ى رِیال مه‌درید (خۆزیه‌ مۆرینهۆ)ـى بۆ دوو یارى رِاگرت.
مۆرینهۆ له‌دواین یاری یانه‌كه‌ى له‌ میانى یاریه‌كانى جامى شاى ئیسپانیا ناوبژیوانى یاریه‌كه‌ به‌ كارتى سور كردیه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌هۆى سوكایه‌تى كردن به‌ ناوبژیوان، و به‌مه‌ش مۆرینهۆ له‌ هه‌ردو یاری یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر یانه‌كانى خیخۆن و ئه‌تله‌تیكۆ بلباو یاری ناكات به‌لاَم بۆ یارى كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌ ئاماده‌ى یاریه‌كه‌ ده‌بیَت.
Top