لوبنان: پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى سه‌ركه‌وتنیَكى گه‌وره‌ى تۆماركرد
كچانى یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى بوون به پاڵه‌وانى ماراسۆنى نیَوده‌وڵه‌تى.
سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرِۆ ( 7ى 11 )ماراسۆنى نیَوده‌وڵه‌تى له به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان به‌به‌شدارى چه‌ندین ولاَتى جیهانى به‌رِیَوه‌چوو ، كه‌له‌ناویاندا یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانی كه به 2 یاریزانى كچء سىَ یاریزانى كورِ به‌شدارییان له راكردنى 10 كم دا كرد، ئه‌نجامیَكى گه‌وره‌و گرنگیان تۆماركردء توانیان ئالاَى كوردستان له‌شه‌قامه‌كانى به‌یروتدا به‌رز بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه هه‌ردوو كچه یاریزان (دالیا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دء كۆچه‌ر یاسین عه‌لى) توانیان پله‌كانى دووه‌مء سیَیه‌مى راكردنى 10 كم به‌ده‌ست بهیَنن.
هه‌ر له‌هه‌مان كاتدا (نه‌شوان محه‌مه‌د یاوه‌رء رِه‌وه‌ند ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) پله‌كانى پیَنجه‌مء شه‌شه‌مى هه‌مان جۆر رِاكردنیان به‌ده‌ست هیَنا.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌رِیَز (لیوا قاره‌مان كه‌مال) به‌رِیَوه‌به‌رى مه‌شقى عه‌سكه‌رى وه‌زاره‌تى پیَشمه‌رگه‌ء سه‌رۆكى شاندى یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى ده‌ست خۆشى له‌یاریزانه‌كانء رِاهیَنه‌رء ته‌واوى شاندى یانه‌كه كردء، پیرۆزبایى خۆشى ئاراسته‌ى هه‌وادارانى وه‌رزش له‌كوردستان كرد به‌هۆى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌نرخه‌ى كه یاریزانه‌كانى یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى له‌ماراسۆنى نیَوده‌وڵه‌تى به‌یروتدا به‌ده‌ستیان هیَنا.