وه‌فدیَكى فیفا گه‌یشته‌ سلیَمانى

وه‌فدیَكى فیفا گه‌یشته‌ سلیَمانى
كولان: سدیق عه‌واڵى
ئه‌مرۆ 4 / 11 بۆیه‌كه‌مینجار وه‌فدیَكى یه‌كیَتى تۆپی پیَى نیَوده‌وڵه‌تى ( فیفا ) گه‌یشته‌ شارى سلیَمانى و له‌گه‌ڵ سه‌لاح مه‌حمه‌د كه‌ریم ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ته‌نفیزى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپی كوردستان وچه‌ند به‌رپرسیَكى دیكه‌ى وه‌رزشی و تۆپی پیَ ویَراى كۆبونه‌وه‌و وتویَژ ، سه‌ردانى چه‌ندین شویَنى وه‌رزشییان كرد و قسه‌وباسیان له‌سه‌رجموجوڵى وه‌رزش و تۆپی پیَی كوردستان به‌تایبه‌ت بۆ كچان كرا ، وه‌فده‌كه‌ى فیفا كه‌ له‌ره‌گه‌زى كچه‌و به‌ناوى مۆنیكا به‌ره‌گه‌ز ئه‌ڵمانییه‌ و به‌شیَوه‌یه‌كى فه‌رمى گه‌یشتۆته‌ هه‌ریَمى كوردستان و دواى شارى سلیَمانى بریاره‌ سه‌ردانى شارى هه‌ولیَر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى كوردستان بكات ، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌فدى ( فیفا ) بۆ زیاتر له‌نزیكه‌وه‌ به‌ئاگابوونه‌ له‌ ئاستى تۆپی پیَی كچانى كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ى راپۆرتیَكى تیَروته‌سه‌ل له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دواتر بیگه‌یه‌نیَته‌ یه‌كیَتى تۆپی پیَى نیَوده‌وڵه‌تى و له‌ویَشه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى تۆپی پیَی كچان بكریَت، ئه‌مه‌و هاوكاریكردن و به‌شداریپیَكردنیان له‌ خوله‌ جیهانییه‌كاندا ئامانجى سه‌ركه‌وتنى راپۆرته‌كه‌ ده‌بیَت ، وه‌فده‌كه‌ى فیفا ویَراى سه‌ردانى یاریگاى سلیَمانى و هۆڵى پیَشمه‌رگه‌ كه‌ هاوكات خولیَكى باله‌ و باسكه‌ى كچانى تیایدا بوو له‌بینینى ئه‌و شویَنانه‌دا سه‌رسامى خۆى له‌پیَشكه‌وتنى كچان گه‌یشتنیان به‌و ئاسته‌ ده‌ربرى ، واپیَده‌چیَت له‌رۆژانى داهاتوو چالاكى كچان و شویَنى زیاتر به‌سه‌ر بكاته‌وه‌ .
Top