لوبنان:ماراسۆنى نیَوده‌وڵه‌تى به‌ریَوه‌ده‌چیَت

لوبنان:ماراسۆنى نیَوده‌وڵه‌تى به‌ریَوه‌ده‌چیَت
كاروان شیَخ زیره‌ك-لوبنان
به‌مه‌به‌ستى به‌شدارى كردنى ماراسۆنى نیَوده‌وڵه‌تى، شاندى چه‌ند یانه‌یه‌كى عیَراق له‌لوبنانن.
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى (4)ى ئه‌م مانگه‌ شاندى هه‌ریه‌كه‌ له‌یانه‌كانى( پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانی، حه‌ویجه‌، سۆلاڤ، ئه‌رمه‌ن، ئه‌خا، كه‌یوان، له‌یلان،شه‌رگات،عه‌له‌م، سۆلاڤی نوىَ) له‌ فرۆكه‌خانه‌ى نیَوده‌وڵه‌تی هه‌ولیَره‌وه‌ به‌ره‌و ولاَتى لوبنان به‌ریَكه‌وتن، ئیَستا هه‌ریه‌كه‌ له‌ویانانه‌ سه‌رقاڵى خۆئاماده‌كردنن بۆ به‌شدارى كردن له‌ء ماراسۆنه‌ نیَوده‌وڵه‌تییه‌ى كه‌برِیاره‌ رۆژى (7) ئه‌م مانگه‌ به‌ریَوه‌بچیَت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ (ێه‌باح حه‌سه‌ن) ئه‌ندامى یه‌كیَتى ناوه‌ندى گۆره‌پانء مه‌یدانى عیَراق كه‌سه‌رۆكى شاندى پاریَزگاى كه‌ركوكه‌ پیَى راگه‌یاندین: ماراسۆنه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهانییه‌و زۆربه‌ى پاڵه‌وانه‌كانى جیهان تیَیدا به‌شدارن كه‌ خۆى له‌ سىَ جۆر راكردن ده‌بینیَته‌وه‌، راكردنه‌كانیش بریتین له‌ (42 كم ، 10 كم، 3 كم)، مامۆستا ێه‌باح ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد كه‌وا چاوه‌رِىَ ده‌كریَت كچانى یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى ئه‌نجامى باش تۆماربكه‌نء ریزبه‌ندییه‌كه‌شیان له‌ پله‌ى یه‌كه‌م تا پیَنجه‌م بیَت.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌م پاڵه‌وانییه‌ رِۆژنامه‌ی (البلد)ی لوبنانی ئاماژه‌ی به‌گرنگی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ و بایه‌خدانی له‌لایه‌ن به‌ر پرسانی وولاَتی لوبنانه‌وه‌و، هه‌روه‌ها وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی لوبنانی به‌شیَوه‌یه‌كی رِه‌مزی له‌ پیَشبرِكیَی (3كم)دا به‌شداری ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوى دیكه‌دا.
Top