له جامى كوردستان :ههندریَن وزاخۆ و پیَشمهرگهى سلیَمانى سه‌ركه‌وتن
رۆژانى پیَنج شه‌مه و هه‌ینى چوار یارى گرنگ له خولى جامى كوردستان بهریَوه چوو..
دواى ئه‌وه‌ى له هه‌فته‌كانى رابردوو جامى كوردستان ئه‌نجام درابوو ،بهلاَم ئه‌مجاره‌ش یارییه‌كانى ده‌ستى پىَ كردوه رۆژى پیَنج شه‌مه دوویارى گرنگ و بههیَز ئه‌نجام درا .یانه‌ى بروسك له‌سه‌ر یاریگاى خۆى رووبه‌رووى یانه‌ى زاخۆ له‌م یاریشدا هه‌ردوو یانه بهگۆلیَك یه‌كسان بوون وبهلیَدانى سزاش یانه‌ى زاخۆ یارییه‌كه‌ى برده‌وه .یانه‌ى دهۆكیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى رووبه‌رووى یانه‌ى ئارارات بووه له‌م یاریشدا یانه‌ى دهۆك یارییه‌كه‌ى به دووگۆلى بىَ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ى برده‌وه.رۆژى هه‌ینیش دوویارى تر ئه‌نجام درا ،یانه‌ى ههندریَن میواندارى یانه‌ى ههولیَركرد له یارییه‌كى بههیَزدا یانه‌ى ههندریَن توانى به دووگۆلى یاریزانان (سینا جه‌میل و بارزان شیَرزاد)تۆماریان كرد ،له شارى سلیَمانیش یانه‌ى پیَشمهرگهى سلیَمانى میواندارى یانه‌ى برایه‌تى كرد‌و كاتى ئاسایى یارییه‌كه بهگۆلیَك یه‌كسان بوون ودواتریش بهلیَدانى سزاى یه‌ك لاى كه‌ره‌وه پیَشمهرگهى سلیَمانى براوه بوو