خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستان: هه‌ندریَن وزاخۆ یه‌كسان بوون

خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستان: هه‌ندریَن وزاخۆ یه‌كسان بوون
گولاَن:كارزان كانه‌بى

رۆژى هه‌ینى حه‌فت یارى گرنگ له‌ یارییه‌كانى خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستان به‌ریَوه‌ چوو ،یانه‌ى هه‌ندریَن له‌ شارى زاخۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ى زاخۆ به‌رامبه‌ر بوون به‌ دووگۆڵ،له‌ شارى سلیَمانیش هه‌ردوو یانه‌ى نه‌ورۆز وسیروانى نوىَ به‌ دووگۆڵ یه‌كسان بوون ،یانه‌ى هه‌ولیَریش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى به‌ گۆلیَك له‌ یانه‌ى بروسكى برده‌وه‌ ،یانه‌ى سه‌وره‌ش له‌ سلیَمانى برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ،یانه‌ى پیَرس له‌ دهۆكى برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ،یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى به‌ هه‌مان ئه‌نجام له‌ یانه‌ى ئاراراتى برده‌وه‌ هه‌ردوو یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى هه‌ولیَرو كه‌ركوك به‌ گۆلیَك یه‌كسان بوون .
Top