تایكواندۆكارانی كوردستان میوانی تیپی مس كرمان بوون
تیپی تایكواندۆی یانه‌ی پیَشكه‌وتن له‌كۆماری ئیسلامی ئیَران بووه میوانی تیپی تایكواندۆی یانه‌ی مس كرمان و هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه یه‌كه‌یه‌كی مه‌شق و راهیَنانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
رۆژى (2/11) تیپی تایكواندۆی یانه‌ی پیَشكه‌وتن له‌شاری تاران-ه‌وه و له‌فرِۆكه‌خانه‌ی میهرئاباد روویكرده شاری كرمان و هه‌ر ئه‌م رۆژه پاش پیَشوازیكردن و پشوودانیَكی كورت و له‌دوارِۆژی كه‌مپیَكی مه‌شق و راهیَنانه‌كانیدا، له‌گه‌لڕ یه‌كیَكی تر له‌تیپه به‌هیَزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیَران له‌یاری تایكواندۆ كه‌تیپی یانه‌ی مس كرمان-ه، بۆ نزیكه‌ی سآ كاتژمیَر یه‌كه‌یه‌كی مه‌شق و راهیَنانی چرِوپرِی كرد و دوای ئه‌وه دوو له‌به‌هیَزترین یاریزانانی پیَشكه‌وتن و مس كرمان رووبه‌رِووبوونه‌وه‌یه‌كی نمایشكارییان پیَشكه‌شكرد.
ریَكخستنی ئه‌م دیدار و لیَك نزیكبوونه‌وه‌یه به‌هه‌ولڕ و كۆششی د.كامه‌ران ره‌هبه‌ری كه‌سایه‌تی وه‌رزشی كوردی ئیَران بوو كه به‌دریَژایی مانه‌وه‌ى تیپی تایكواندۆكارانی كوردستان له‌هه‌ولیَره‌وه تا ئیَران و ئازه‌ربایجان هیچ دریَخییه‌كی نه‌كرد و میواندارییه‌كی نموونه‌یی و خزمه‌تیَكی زۆری پیَشكه‌ش كرد.
دواجاریش سه‌ردار ته‌یب سه‌رۆكی شاندی تیپی تایكواندۆی یانه‌ی پیَشكه‌وتن و سكرتیَری یه‌كیَتی ناوه‌ندی تایكواندۆی كوردستان دیارییه‌كی یه‌كیَتییه‌كه‌ی به‌رِاهیَنه‌ری تیپی یانه‌ی مس كرمان به‌خشی و شاندی تایكواندۆكارانی كوردستانیش له‌رِیَگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی شاری كرمان-ه‌وه گه‌رِانه‌وه تاران.
شایه‌نی باسه له‌رِۆژی (25/11)ه‌وه تیپی تایكواندۆی یانه‌ی پیَشكه‌وتن به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌پاڵه‌وانیَتییه‌كی یاری تایكواندۆ له‌ئازه‌ربایجان به‌ناوی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و له‌سه‌ر خه‌رجیی د.كامه‌ران ره‌هبه‌ری روویكرده‌وه كۆماری ئیسلامی ئیَران، به‌ڵام ریَگه‌ی به‌شداریكردنی لیَگیرا و دواتر له‌تاران كه‌مپیَكی مه‌شق و راهیَنانی له‌ئه‌كادیمیای میللی ئۆڵۆمپی و پارائۆڵۆمپی ئیَران ئه‌نجامدا و له‌تاران و كرمان-یش له‌گه‌لڕ هه‌ردوو تیپی یانه‌كانی مقاوه‌مه‌ت سپاسی و مس كرمان یاری دۆستانه و مه‌شق و راهیَنانی هاوبه‌شی كرد.