خولى باسكه‌ى عیَراقى: نه‌جه‌ف له‌ زاخۆى برده‌وه‌

خولى باسكه‌ى عیَراقى: نه‌جه‌ف له‌ زاخۆى برده‌وه‌
گولاَن:كارزان كانه‌بى
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى باسكه‌ى نایابى یانه‌كانى عیَراقى یانه‌ى زاخۆ توشى یه‌كه‌م دۆراندبوو.
له‌ میانى یارییه‌كانى ده‌ست پیَكى خولى باسكه‌ى نایابى یانه‌كانى عیَراقى له‌ شارى نه‌جه‌ف له‌ یارییه‌كى به‌هیَزدا هه‌ردوو یانه‌ى نه‌جه‌ف و زاخۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن ،له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاستیَكى به‌رزیان پیَشكه‌ش كرد به‌دریَژایى كاتى یاسایى یارییه‌كه‌ و هه‌ولى زۆریشیان دا بۆئه‌وه‌ى بتوانن گه‌روه‌ى یارییه‌كه‌ بۆخۆیان یه‌ك لاى بكه‌نه‌وه‌ ،له‌م یاریشدا یانه‌ى زاخۆ سه‌رراى ئه‌وه‌ى توانى ئاستیَكى به‌رزپیَشكه‌ش بكات وبه‌لاَم نه‌یتوانى له‌یه‌كه‌م یارى خۆیدا له‌ خولى نایابى عیَراقى سه‌ركه‌وتن بكاته‌ دیارى بۆهانده‌رانى یانه‌كه‌ى ،ئه‌نجامى كۆتایش له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى نه‌جه‌ف به‌ كۆتایى هات به‌ ئه‌نجامى (76-65)خاڵ.
Top