له‌ جامى كوردستان: ئه‌مرۆ بروسك وزاخۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

له‌ جامى كوردستان: ئه‌مرۆ بروسك وزاخۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
گولاَن:كارزان كانه‌بى
بریاره‌ ئه‌مرۆ و پیَنج شه‌مه‌ وسبه‌ى هه‌ینى چوار یارى گرنگ له‌ خولى جامى كوردستان به‌ریَوه‌ بچیَت.
دواى ئه‌وه‌ى له‌ هه‌فته‌كانى رابردوو جامى كوردستان ئه‌نجام درابوو ،به‌لاَم ئه‌مجاره‌ش یارییه‌كانى ده‌ستى پىَ كردوه‌ بریاریشه‌ ئه‌مرۆ پیَنج شه‌مه‌ دوویارى گرنگ و به‌هیَز ئه‌نجام بدریَت .یانه‌ى بروسك له‌سه‌ر یاریگاى خۆى رووبه‌رووى یانه‌ى زاخۆ ده‌بیَـه‌وه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى بروسك هه‌ولى سه‌ركه‌وتن ده‌دات و یانه‌ى زاخۆش به‌ نیازى سه‌ركه‌وتنه‌ .یانه‌ى دهۆكیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى رووبه‌رووى یانه‌ى ئارارات ده‌بیَته‌وه‌ .سبه‌ى هه‌ینیش دوویارى تر ئه‌نجام ده‌دریَت ،یانه‌ى هه‌ندریَن میواندارى یانه‌ى هه‌ولیَرده‌كات له‌ یارییه‌كى به‌هیَزدا ،له‌ شارى سلیَمانیش یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى میواندارى یانه‌ى برایه‌تى ده‌كات.
Top